دەقی ڕاگەیەنراوی #هەپەگە#:
سوپای تورکی داگیرکەر کاتژمێر 12:10ی شەوی 19ی تەمووزی 2019\28ی پووشپەڕ بۆردومانی وارگەی شەهید ڕۆستەم جوودی کرد لە شارۆچکەی #مەخموور#. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەشێوەیەکی هەڕەمەکی ئه و شوێنانەی بۆردومان کردووە کە هاوڵاتییانی سیڤیلی مەخمووری لێ دەژین. لە ئەنجامدا 2 هاوڵاتیی سیڤیل بریندار بوون و زیانێکی زۆریش بە باخ و باخچەی گەل گەیشتووە.
ئەم هێرشەی دژبە گەلی مەخموور کە شەڕی لەگەڵ #داعش#ی بەڵای هەموو مرۆڤایەتی کردووە و بەرخۆدانی کردووە، هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ زیهنیەتی داعش نییە. ئەم گەلە کە هێرشی داعشی تێکشکاند و ڕێگری لە داگیرکردنی باشووری کوردستان کرد، بەناوی هەموو مرۆڤایەتی بەرخۆدانی کرد. تەنانەت ئەگەر دەوڵەتە یەکگرتووەکان، حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دژی ئەم هێرشانەی دژبە گەلی مەخموور کە مەخموور و باشووری کوردستانیان لە داگیرکاریی داعش پاراست لێدوانێکی گونجاو نەدەن، ئەوانیش تۆمەتبار دەبن. ئاسمانیی عێراق لەژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی عێراق و هێزەکانی هاوپەیماناندایە و دەوڵەتە یەکگرتووەکانیش لە وارگەکە بەرپرسن.
لە کاتێکدا کە تێکۆشانی ئازادیی کوردستان لە قۆناغێکی مێژووییدایە، هاوپەیمانەتیی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە دوژمنایەتیی گەلی کورد دەکات و هێرشەکانی بەشێوەیەکی نامەردانە پێشدەخات. ئەم هێرشەی دژبە گەلی وەڵاتپارێزی مەخموور کە بەهۆی زوڵمی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئاوارە بوون، جارێکی دیکە ڕووی ڕاستی ئەنجامدەرانی پیشان دا. دەوڵەتی تورکی فاشیست کە لە هیچ شوێنێک بەهایەکی پەیوەست بە کورد قبووڵ ناکات، بە بیانووی جیاجیا نامەردانە هێرش دەکات. ئەم هێرشەی لە دژی وارگەی مەخموور ئەنجام دراوە، هێرشێکە بۆ شکاندنی ئیرادەی گەلی کورد. پێویستە هەموو کەس بزانێت کە تۆڵە له و زیهنیەتە دەکرێتەوە کە هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد. هیوای چاکبوونەوە بۆ ئه و هاوڵاتییانە دەخوازین کە لە ئەنجامی ئه و هێرشە نامەردانەیەدا بریندار بوون.
ئۆتۆمبێلی گوندنشینان کرانە ئامانج.
ڕۆژی 18ی تەمووز\27ی پووشپەڕ کاتژمێر 17 و 18 فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردومانی گوندی سپیندارە-ی سەربە قەزای چەمانکە-ی پارێزگەی #دهۆک#-یان کرد. دوو ئۆتۆمبێلی سیڤیل کرانە ئامانج و 3 هاوڵاتیی سیڤیل بریندار بوون. له و ناوچەیە کە هیچ خەباتێکی سەربازیی گەریلاکانی ئێمەی لێ نییە، دەوڵەتی تورک بە ئەنقەست هاوڵاتییانی سیڤیل دەکاتە ئامانج. هێزەکانی داگیرکەر به و هێرشانە دەیەوێت گەلی باشووری کوردستان لە ڕێی ترساندنەوە تەسلیم بگرێت. هیوای چاکبوونەوە بۆ ئه و هاوڵاتییانە دەخوازین کە له و هێرشەدا بریندار بوون. جارێکی دیکە ڕایدەگەیەنین کە تۆڵە لەم زیهنیەتە فاشیسته دەکەینەوە کە هێرش دەکاتە سەر گەلی سیڤیل.[1]