ئامادەکردنی: بەرزان ئەبوبەکر [1]
ئەو منداڵە بێباوکانەی ڕێڕەوی مێژوویان گۆڕی.. باس لە ژیان و گوزەرانی ئەو منداڵانە دەکات کە بە بێ نازی باوک گەورەبوون، بەڵام بە جیاواز لە منداڵانی دیکە..
ئەو منداڵانە بە بێباوکی گەورە بوون، بەڵام توانیویانە بەسەر کۆسپ و لەمپەرەکانی ژیاندا سەربکەون و گۆڕانکاری گەورە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا تۆمار بکەن.. توانیویانە ڕووبەڕووی ناڕەحەتییەکانی ژیان و تەنگ وچەڵەمەو نەهامەتییەکان ببنەوەو حەزو خولیاو ئاواتەکانیان بهێننە دی.. توانیویانە ببنە سەرکردەو پێشەوا، نووسەرو شاعیری بەناوبانگ، فەیلەسوف و داهێنەر، زاناو مامۆستای بە ئەزموون..
کەسایەتییەکانی ئەم کتێبە، لە کەسانی یەک هەرێم و یەک دەوڵەت پێکنەهاتوون، بەڵکو هەوڵمانداوە لەسەرجەم نەتەوە زیندووەکانی دونیا نمونە بهێنینەوە، هاوکات نموونەمان بە کەسانێک هێناوەتەوە کە ئێستا لە ژیاندان، بۆئەوەی نەوترێت مرۆڤەکان هەمیشە دوای مردن وەبیریان دێتەوە باس لە پێشکەوتن و سەرکەوتنی کەسانی سەرکەوتوو بکەن..
ئەوان بێباوکی نەک لە خەونەکانیان ساردیان نەکردنەوە، بەڵکو زیاتر هەوڵەکانی خۆیان خستەگەڕ بۆ هێنانەدی خەون و ئاواتەکانیان.. بۆئەوەی ئێمەش بە بیروهۆشێکی فراوانتر بیر بکەینەوەو چاو لە سەرکەوتنەکانیان بکەین و هەوڵی هێنانەدی ئاوات و پلەو پایەی بەرزمان بدەین و ببینە ژمارەیەکی گەورە لە ژیاندا، تا بتوانین لە دوای خۆمان خشتێک لەسەر دیواری ژیان دابنێین.
ئەو کەسایەتیانەی لەم پەرتوکەدا ئاماژەمان پێکردوون، سەرجەم منداڵە بێباوکەکانی جیهان نین، بەڵکو نمونەیەکی هەڵبژێردراوو ناوازەی نێوکۆمەڵگەی مرۆیین.. ڕەنگە بێباوکانی دیکە زۆر بن کە توانیویانە گۆڕانکاری گەورەو بەرچاو بەرپا بکەن، بەڵام ئێمە نەمان توانیوە ئاماژەیان پێ بکەین.
دەبێت ئەوەشمان لە یاد نەچێت، کە دایکانی ئەم منداڵانە ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە لە پێگەیاندنی ڕۆڵەکانیاندا، هەروەک وتراوە لە پشت هەموو پیاوێکی گەورەوە، ئافرەتێکی بەهێز هەیە.
Leggi il libro: ئەو منداڵە بێباوکانەی ڕێڕەوی مێژوویان گۆڕی
Scaricare total:
636 volte
Preghiamo tutti gli scrittori, traduttori ed editori per informarci se non sono d'accordo per avere i loro libri scaricati dal server di Kurdipedia .
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,403
Scrivi il tuo commento su questo articolo!