ساڵی بەتەم، هەڵمەگرە خەم
تاقيکردنەوەکانی کشتياری جوتيار و وەرزێری کورد هەموويان کراون بە پەند و ئيديۆم وتراوە(پەڵەکەت،خەرمان کەت) واتە ساڵێک بارانی پەڵەی لە سات و کاتی خۆی بدات و پەڵەيەکی باش بێت و زەوی تەڕوپاراو بکات ئه و ساڵە بەروبومەکان بێ کێشە دەبن و خەرمانيش پڕبەرکەت و گەورە دەبێت، سەبارەت بەدياردەی جوگرافی(تەم)يش لە دەرهاويشتەی ڕەگەزەکانی ئاو و هەوای شێ و پلەکانی گەرميدا دێتە کايەوە بووە بەنيشانەيەکيتر بۆ وەرزێرانی کورد و لەدێر زەمانەوە ئەزمون و تاقيانکردۆتەوە کە ساڵێک پڕ بێت لە ڕۆژانی(تەم)ی بەيانيان تا نيوەڕۆيان ئەوا ئه و ساڵەش پڕ دەبێت لە خێر و بەرەکەت و پێويست بەخەم وغەم هەڵگرتن ناکات و بەروبومی ئه و ساڵەش بەرێک وپێکی دێتە بەرهەم و زەپۆش و کەش و هەوا بۆی لەباردەبن، هەربۆيە بووە بەدرکە و دەربڕ لە ناو کورداندا بۆ ساڵی بەتەم دەوترێت(ساڵی بەتەم، هەڵمەگرە غەم).
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,182