ئەمڕۆ ڕۆژێکی ئێجگار تایبەتە، ساڵیادی دروستکردنی #سلێمانی#یەکەمانە، ئه و شارەی هەر لە دروستبوونییەوە، هاوشانی پێشکەوتن و گۆڕانکارییەکان هەنگاوی ناوە، لە گەلێک بواردا سەرمەشق و دەستپێشخەر بووە، مێژووە ئێجگار درەوشاوەکەی لە بواری ئەدەب و هونەر و ڕۆژنامەگەریدا، شانازییە بۆ هەمووان. لە ڕووی سیاسییەشەوە، شوێنی دروستبوونی زۆرینەی پارت و حیزبە جیاواز و کاریگەرەکان بووە. ئازایەتی و ڕۆشنبیری و کولتووری قبوڵکردنی جیاوازی لەم شارە، نموونەیەکە دەبێت چاوی لێ بکرێت و لێوەی فێر ببین. مام-یش وەکو وەفا و پێزانینێک بۆ ئه و مێژووەی سلێمانی، ناسناوی شارە حەیاتەکەی لێ ناوە.
سلێمانی، تەمەنی تەنها (234) ساڵە، بەڵام کولتوورە دەوڵەمەندەکەی و مێژووە پڕ سەروەرییەکەی بەراورد دەکرێت بە شارە گەورە و فەرهەنگییەکانی دونیا، زێدی لەدایکبوون و گەورەبوون و پێگەیشتنی سەدان کەسایەتی لەبوارە جیاجیاکاندا بووە و دەیان سەرکردەی سیاسیی کوردیش کە جێدەستیان بەسەر هەموو مێژووی سیاسیی هاوچەرخی کوردەوە هەیە، ڕۆڵەی ئەم شارە بوون. سەرچاوەی بیری ئازاد و کوردایەتی و نیشتیمانپەروەری لێرەوە ڕێچکەی گرتووە و بە ئامانجیش گەیشتووە، کەسیش گومانی لەوە نییە، گەشەسەندنە کولتووری و سیاسییەکانی کۆمەڵگەی کوردییش بەبێ سلێمانی، کارێکی دووردەست و ئەستەمە.
ئەم شارەمان، زۆری پێبەخشیوین و قوربانیی زۆریشی داوە، هیچ ڕێگەیەکمان لەبەردەمدا نییە، جگە لەوەی دەبێت لە خۆمانی ڕازی بکەین و خزمەتی زیاتری بکەین و نەهێڵین بەربەست لەبەردەم خەون و خواستی شارنشینەکانیدا دروست ببێت، چونکە وزەیەکی لەبننەهاتووی ژیاندۆستانەی وای هەیە، کە هیچ کەس و لایەن و حیزبێک ناتوانن بەر بە ئاڕاستەی پێشکەوتنی بگرن. من وەکو خۆم، لە هەر پلە و پایە و پۆستێکدا بم، خزمەتی دەکەم. سلێمانی بۆ هەموومان بووە و خۆشی ویستووین، بۆیە ئێمەیش خۆشمان دەوێت و ڕەنجی بۆ دەدەین.
#قوباد تاڵەبانی#
#14-11-2018#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,342
Scrivi il tuo commento su questo articolo!