گورگ گورگێنەی خۆی دەکات و لەتەنگانەش قون لێک دەکات
گورگ گورگێنەی خۆی بکات واتە(چاوتێبڕين و ئێرەيی و هەڵپەکردن و ددان گڕکردنەوە و خۆمەڵاس دان وکێبرکێ و قۆرخکردن وخێرا لەڕان دان و پەڵەواشکردنەوەی زياتر لە پێويست...تاد) هەموو ئەمانە خاسيەتی گورگێگە بۆ بەردەوامی ژيان و ڕاوکردن، لەگەڵ ئەمانەشدا کاتێک گەلەگورگێگ بکەوێتە مەترسيەوە و دەستەويەخە دەوريان بگيرێ ئەوا گورگەکان يەکگرتوو و پشیتی يەکتری دەگرن و قون و پشت لەيەکتری دەگرن تاوەکو دوژمن لەهەر لايەکەوە پەلامار بدات له و لايەوە بەرگری لەخۆيان بکەن بۆيە ووتراوە گورگ گورگێنەی خۆی دەکات و لە تەنگانەش قون لێک دەکات ئەمە بۆ تەبايی و يەکريزی و يەکگرتن کورد بەکاری دەهێنێت وەک ئەوەی لەسەرووبەندی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵانی 1991بەدواوە حزبە کوردييەکان لەباشور گورگێنەی خۆيان لە هەرێم دەکرد و بەرامبەر بەغداش قونيان لێک دەکرد.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 37,795
Scrivi il tuo commento su questo articolo!