دوابەدوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدێۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان سەبارە بە نەشیاوی ئاوی خواردنەوەی لەبتڵکراو، دوای لێکۆڵینەوەی وردمان بۆ ئه و بابەتە دەمانەوێت هاووڵاتیان دڵنیابکەینەوە لە ڕاستی و دروستی ئه و بابەتە بەم شێوەیە:
1.بەڕێوبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی بەشی چاودێری تەندروستی سەلامەتی خۆڕاک و هۆبەی چاودێری ئاوی خواردنەوە بە بەردەوامی بە پێی پرۆگرامی پێشینە و لەناکاو هەڵدەستن بەسەردانیکردنی گشت سەرچاوەکان و پرۆژە و کارگەکانی ئاو.
2.پشکنینی ئاو دەبێت لەگشت ڕوویەکەوە بەپێی ستاندارتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) بێت، ئەوەی له و گرتە ڤیدێۆییە بڵاو بووەتەوە و دەردەکەوێت ئامێرێکی بچوکی دەستییە، کە بۆ خوێندنەوەی ڕێژەی کۆمەڵەی خوێییە تواوەکان (TDS) بەکاردێت، کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕێژەکەی دیاریکردوە لە نێوان (0 – 1000) PPMە واتە ئەوەی دەردەکەوێت و پشکنینی بۆ کراوە بە پێی ئامێرەکە لەناو ستاندارتە و دروستە و هیچ گرفتێکی تەندروستی بۆ مرۆڤ نییە.
3.ئه و هاووڵاتیەی کە گرتە ڤیدێۆییەکەی تۆمار کردوە، ئەگەر هیچ مەرامێکی تایبەتی و نەشاراوەی لە بڵاوکردنەوەی ئه و ڤیدیۆیە نەبێت، دەبوایە زۆر بە ئاشکرا ڕوخسار و ناونیشان و پسپۆڕییەکەی خۆی دەربخستایە نەک بەچەند وشەیەکی نازانستی ئه و گرتە ڤیدێۆییەی بڵاوبکردایەتەوە، و دەشی توانی سەردانی بەڕێوبەرایەتیمان بکات بۆ دڵنیابوونەوە لە دروستی و شیاوی ئاوی خواردنەوەکان.
4.بەڕێوبەرایەتی تەندروستی #هەولێر# بەچەندین تیمی تایبەتی گەڕۆک بە پرۆگرامی تایبەتی ڕۆژانە و تەنانەت لە ڕۆژانی پشوو چەژنەکانیش هەڵدەستن بە چاودێریکردن و وەرگرتنی نمونەی ئاو لەگشت سەرچاوە جۆراوجۆرەکان و کارگەکانی ئاوی خواردنەوە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەی فیزیایی و بەکتریۆلۆجی و کیمیایی بۆ دڵنیابوون لە جۆرەکەی، وە لەکاتی سەرهەڵدانی هەر جۆرە گرفتێک دەست بەجێ ئاگاداری لایەنە پەیوەندی دارەکان دەکرێتەوە بۆ نەهێشتن و چارەسەرکردنی و هیچ کێشەیەک لە ئاوی هەولێر نییە.
بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
#11-07-2018#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 2,282
Scrivi il tuo commento su questo articolo!