بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە بەروبوومی کشتوکاڵی، لە 15ی ئەم مانگەوە لە دەروازە سنوورییەکانی باشووری کوردستان دەست بە سەپاندنی باج بەسەر کۆمەڵێک بەروبوومی بیانی (تەماتە، کاڵەک، بامیە، فاسۆلیا و لۆبیا) کراوە، کە لە وڵاتانی دیکەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن.
جووتیاران پێشوازی لە بڕیارەکە دەکەن و دەڵێن، ئەم بڕیارە دەبێتە هۆی ئەوەی بتوانن بەرهەمی ساڵێکیان بە نرخێکی گونجاو لە بازاڕەکاندا ساخبکەنەوە.
زیاتر لە 3 هەزار بازرگان بەروبوومی بیانی هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکەن، ساڵانەش نزیکەی 900 هەزار تۆن لەو 5 بەروبوومە هاوردەدەکرێت.[1]
#16-06-2018#
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,831