لە گەڕەکی #سەرشەقام#ی شاری #سلێمانی# لەدایکبووە، تا پۆلی سێی سەرەتاییی خوێندووە. هەر لە منداڵییەوە لەگەڵ باوکیدا #ڕەسوڵە خڕە# کاری باخەوانیی کردووە و پاشان بووەتە وەستای بیناسازی و بە یەکێک لە وەستاباشییەکانی سلێمانی دادەنرێت.
لە ساڵی پەنجاکانی سەدەی بیست وەک چالاکێکی کرێکاری کاری سەندیکای کرێکارانی سلێمانیی کردووە و ماوەیەکیش یەک لە بەڕێوەبەرانی ئەو سەندیکایە بووە.
زۆرێک لە گەرماوەکانی سلێمانی و #سینەمای دڵشاد# لە جادەی کاوە ئەم درووستی کردووە.
لە هەفتاکان و سەرەتای هەشتاکانی سەدەی بیستدا، لەگەڵ کۆمپانیا ڕووسییەکاندا کاری کردووە. تەواوی پاشکۆکانی بەنداوی دوکان و سایلۆی سلێمانی بە بەڵێندەرایەتیی ئەم درووستکراوە.
لە کۆتایی هەفتاکانی سەدی بیستدا ڕەتی ئەوەی کردووەتەوە کە وەک بەڵێندەرێکی سەرکەوتوو و بەناوبانگ بەشداری لە درووستکردنی ئۆردوگا زۆرەملێیەکاندا بکات.
لە دامەزراندنی #یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان#دا خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشراوە.
ڕۆژی #17-05-2006# لە سلێمانی بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە کۆچی دوایی کردووە.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 17,085
Scrivi il tuo commento su questo articolo!