بەرپرسێکی #کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن# و ڕاپرسی باسی دامەزراندنی 60 هەزار کەس دەکات بۆ بنکەکانی دەنگدان و دەڵێت: ڕێنمایی تازە لەو بارەوە دەرچووە.
دڵشاد نامیق، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لەمبارەوە بۆ (باسنیوز) گوتی: زۆرێک لە هاووڵاتیان لەبارەی دامەزراندنی گرێبەست بۆ ڕۆژی دەنگدان بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی پرسیار دەکەن کە ئایا ئەوە لەڕێگەی فۆڕمەوەیە یان چۆنە؟.
بەپێی ڕێنمایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان، شێوازی دامەزرادنی ئه و کەسانە لەڕێگەی فۆڕمەوە نابێت، بەڵکوو بەم شێوەیەی خوارەوەیە.
1- کەسانی یاسایی (پارێزەر+مافپەروەر) دادەمەزرێنرێن وەک کارمەندی کۆمیسیۆن بۆ بەڕێوەبەری بنکەی دەنگدان (منسق) و بەڕێوەبەری وێستگەی دەنگدان (مدیر محەتە).
2- ئه و قوتابخانە و خوێندنگانەی کە دەنگدانیان تێدا دەکرێت، تەنیا مامۆستا و بەڕێوەبەرەکانی ئه و قوتابخانانە دادەمەزرێنرێن وەک فەرمانبەری ناو بنکە و وێستگەکانی دەنگدان و ئەگەریش ژمارەی مامۆستاکان زیاتر بوو لە ژمارەی فەرمانبەری پێویست، ئەوا دامەزرانەکە به شێوەی تیروپشک دەبێت.
دڵشاد نامیق، ئەوەشی خستە ڕوو: تکایە با هیچ کەسێک هیچ فۆرمێک نەکڕێت و پڕی نەکاتەوە بەناوی دامەزراندن له کۆمیسیۆن، ئەوەی به و ناوەوە دەکرێت لە هەندێ شوێن شتێکی ناڕاستە و فەرمانگەکانی کۆمیسیۆن هیچ فۆرمێکیان دابەش نەکردووە.[1]
07-09-2017
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 3,443
Scrivi il tuo commento su questo articolo!