بەپێی مەڕسومێکی نوێی سەرۆکایەتی تورکیا، بە هەزاران فەرمانبەر لە وەزارەت و دەزگا حکومییەکان لەکارەکانیان دوور دەخرێنەوە.
بەتۆمەتی تێوەگلانیان لە کودەتا سەربازییەکەی مانگی تەمووزی ساڵی 2016، زیاتر لە 900 هەزار فەرمانبەر لە سەرجەم وەزارەتەکان و سوپاو دامەزراوە ئەمنییەکانی تورکیا، لەکارەکانیان دووردەخرێنەوە.
سەبارەت بە هەڵمەتی دەستگیرکردن و دوورخستنەوەی کارمەندانی دەوڵەت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیا، وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا لە چەندین بۆنەدا ئەنقەرەیان بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکان تۆمەتبار کردووە.[1]
25-08-2017
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 3,051
Scrivi il tuo commento su questo articolo!