لەکاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەروبەندی جێبەجێکردنی پلانی (بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی 1325) (ئافرەت، ئاشتی، ئاسایش) ە بۆ پاراستن و چارەسەرکردن و بەدواداچوونی ئافرەتان لە قوربانیانی نێو ململانێ سیاسییەکاندا، لایەنە پەیوەندیدارەکان بەگەرمی و خەمخۆری و هاوسۆزییەوە شانیان داوەتە بەر جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە، بەڵام بەداخەوە لێرەو لەوێ هەندێک دەنگی نامۆ و نەخوازراو لە ژنانی نابەرپرسەوە، هەوڵدەدەن لە شکۆی ژنانی شەهیدو خانەوادەی پێشمەرگەی پارێزەرانی کوردستان کەمبکەنەوەو بە سواڵکردن و خۆفرۆشی لەپێناو پەیداکردنی نان تاوانباریان بکەن، ئەمە جگە لە نەبوونی هیچ بەهایەکی ئیتیکی بە دەستبردنیان بۆ ئەم چینە خۆڕاگرە، هەرگیز جێگەی قبووڵکردن نیە لە هیچ کەس و لایەنێکەوە، نەک تەنها ژنی شەهیدانی سەربەرز، بەڵکو بۆ تەواوی ئافرەتانی کوردستانیش.
ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان، ئیدانەی هەر جۆرە سوکایەتی پێکردنێک بە ژنانی کوردستان دەکات، بەتایبەتی خانەوادەی سەبەرزی شەهیدان و ژنانی پێشمەرگە.
ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان
08-12-2016
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 5,603