Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Luoghi
Erzurum
17-09-2024
شادی ئاکۆیی
Biografia
Zara
08-09-2024
شادی ئاکۆیی
Biografia
Darin Zanyar
07-09-2024
شادی ئاکۆیی
Biografia
Ahmet Kaya
05-09-2024
شادی ئاکۆیی
Biografia
Ibn Khallikan
20-08-2024
شادی ئاکۆیی
Biografia
Al-Jazari
19-08-2024
شادی ئاکۆیی
Biografia
Nizami Ganjavi
12-08-2024
شادی ئاکۆیی
Biografia
Mastura Ardalan
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
Biografia
Ali Hariri
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
Biografia
Abu Hanifa al-Dinawari
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
Statistiche
Articoli
  537,363
Immagini
  109,734
Libri
  20,250
File correlati
  103,949
Video
  1,535
Lingua
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
305,764
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,947
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,998
عربي - Arabic 
30,673
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
18,081
فارسی - Farsi 
9,731
English - English 
7,554
Türkçe - Turkish 
3,667
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,686
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Gruppo
Italiano
Biblioteca 
28
Biografia 
12
Articoli 
9
Martiri 
1
Luoghi 
1
Pubblicazioni 
1
Deposito
MP3 
324
PDF 
31,323
MP4 
2,531
IMG 
201,063
∑   Totale 
235,241
Ricerca di contenuti
Biografia
Nizami Ganjavi
Biografia
Al-Jazari
Biografia
Ibn Khallikan
Biografia
Darin Zanyar
Biografia
Zara
کورتە مێژووی کوردی فەیلی
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link3
voce Classifica
2 Vota 4
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)1
English - English1
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

کورتە مێژووی کوردی فەیلی

کورتە مێژووی کوردی فەیلی
نووسینی: ناسری ڕەزازی -بەشی یەکەم
زمانی کوردیی، یەکێ لە زمانە کۆنەکانی ڕیشەی هیند و ئورووپێیە کە لە بنەماڵەی زمانەئێرانییەکانە! ئەم زمانە خاوەنی چەند زاراوەیە کە بنزاراوەشی زۆرە! وەکوو چۆن لە کۆندا هۆز‌گەلێکی وەکوو: (لۆلۆ، گۆتی، کاسی، مانایی، ناییری، سۆباری، ئۆرارتۆ، میتانی، کاردۆخ و ماد)مان هەبووە، ئەمڕۆش، کورد هۆز و تیرەی زۆری هەیە کە هۆزە‌کان، زاراوەی تایبەت بە خۆیان هەیە و زمانی کوردیش بە پێی ئاخاوتنی ئەو هۆز و تیرەگەلە دابەش دەکرێ، وەکوو:
یەکەم کرمانجیی: کە بنزاراوەکانی بریتین لە: بۆتانیی، بایەزیدیی، بادینانیی، شەمدینانیی قۆچانیی، کە شارەکانی قارس، ئەرزەڕۆم، ئەرزنجان، مووش، ئەلعەزیز، وان، دیاربەکر، ئورفا، جزیر، ماردین، سیرت، بتلیس، قامیشلیی، حەسەکە، سەرێکانی، عەفرین، ماکۆ، بازرگان، قوتوور، کوردەکانی ورمێ، کوردەکانی خوراسان و ئازەرباییجان و گورجستان و قەزاقستان و ئەرمەنستان و تورکمەنستان و هیدیکە قسەی پیدەکەن!
دووهەم موکریی: کە زاراوەی (سۆران)ی بەسەردا بڕاوە و بنزاراوەکانی بریتین لە: موکوریانیی، سۆرانیی، شارەزووریی، جافیی، بابانیی، ئەردەڵانیی، گەرمیانیی و هیدیکە! کە شارەکانی شنۆ، نەغەدە، پیرانشار، سەردەشت، مەهاباد، بۆکان، سەقز، هەوشار، ڕانیە، قەڵادزە، هەولێر، ڕواندز، کۆیە، سلێمانی، هەڵەبجە، کەرکووک، سنە، قوروە، بیجاڕ، مەریوان، بانە، سەقز، دیواندەرە، کامیاران، جووانڕۆ‌ و ڕوانسەر قسەی پیدەکەن!
سێهەم گۆرانیی: کە بنزاراوەکانی بریتین لە هەورامیی، زازاکی، باجەڵانی، شێخانی، زەنگەنە، سیامەنسووری و شەبەک. کە شارەکانی پاوە، نەوسوود، دزڵی، هەورامانی تەخت، هەورامانی لهۆن، ژاوەرۆ، کە داگری بێساران و هوویە و سەرهوویە و پاڵنگانە، هەروەها بیارە و تەویڵێ و بەشێک لە خورماڵ و هەڵەبجە، قسەی پیدەکەن!
چووارەم پالەوی (فەیلی): کە بنزاراوەکانی بریتین لە:
کرماشانیی، لەکیی، کەڵوڕیی، گەڕووسیی، بیجاڕیی، شیروانیی، چەرداوڕیی، ئەرکەوازیی، کە شارەکانی: قەسری شیرین، شەهاباد، سەحەنە، کرند، کەنگاوەر، ڕێژاو، بێستوون، ئیلام، سەڕەشار، نەهاوەند، خانەقین، سۆمار، بەدرە، جەسان، زڕباتییە، کووت، عەمارە و کوردەکانی بەغدا، قسەی پیدەکەن!
پینجەم لوڕی: دیارە لوڕەکان بەشێکیان خۆیان بە کورد دەزانن و بەشێکیشیان دەڵێن: ئێمە لوڕی، نە کوردین نە فارس! بنزاراوەکانی زاراوەی لوڕیی بریتین له:‌ خوڕەمابادی و بەختیاری و هەفتگوڵی و سووسەنگردیی. کە شارەکانی خوڕەماباد، برووجرد، دزفوول، شارکورد، چووارمەحاڵ، ئەلەشتەر، ئەلیگوودەرز، سووسەنگرد و پێشکۆ، مێران و دێلوڕان قسەی پیدەکەن!
”بە پێی لیکۆڵینەوەکانی ئەم دواییانە گاتاکان کوردین، یان بە کوردییەوە نزیکن! نێوی زەڕدەشت لە بنەڕەتدا (زەڕەتا وەشتەرای) یە کە لە دوو وشەی (زەڕەتا) واتە نوور و (وەشتەرای) ش واتە داباری پێکهاتووە و واژەکان کوردین! گاتاکانیش زەڕدەشت و هەندێ لە پەیڕەوانی نووسیویانە کە وشەکان بە وشەگەلی هەورامی و کەڵوڕیی یەوە نزیکن کە ئەوانیش دوو زاراوەی کۆنی زمانی کوردین“
وشەی فەیلی واتای چییە؟
لەراستیدا وشەی فەیلیی بە هەڵە بەسەر ئەم بەشە لە کورد، کە کۆنترین تیرەی کوردن لە کوردستان داسەپاوە، من‌ لە ژێرەوە ئاماژەی پیدەکەم!
فەیلیی، تیرەیەکن لە کورد کە‌ لە بنەڕەتدا خەڵکی ئیلامن و سەر بە هۆزی کەڵوڕن، بەڵام نزیکەی 400 ساڵ دەبێ کە لە بەغدا دەژین و لەبەر نەبوونی کار و باری ئابووری لە ئێران و لە هەمووی گرنگتر شەڕی نێوان عوسمانیی و سەفەویی، کۆچ دراونەتە ئەوێ، یان هەڵداژراونەتە ئەوێ؛ هەندێک کەس وا بیر دەکەنەوە کە فەیلی یانێ‌: فێئەت عەلی واتە: پەێڕەوانی حەزرەتی عەلی و زاراوە گۆڕیویەتی؛ دیتنێکی دیکەش هەیە کە دەڵێن: لە بەغدا بە کرێکاری کوردیان گوتووە: پاڵە و فەلە و وشەی فەیلی لەبەر ئەو هۆیە بە سەر فەیلییەکاندا دابڕاوە؛ بەڵام گرنگتر لە هەمووی ئەمانە، فەیلی واتە ئەو کوردانەی کە بە زاراوەی کەڵوڕی یان پالەوی قسە دەکەن و وشەی پالەوی عەرەب کردوویەتی بە فەهلەوی و بەو تیرەیەشیان گوتووە فەیلی و ئەو نێوەیان بەسەردا بڕاوە؛
فەیلییەکان لەبەرئەوەی کە شیعەن، سەددام حسێن، بە تاوانی شیعەبوون، زڵمی زۆری لێکردوون و هەتا ئێستا بە هەزارنیان لێکوژراوە و هەڵداژراونەتەوە بۆ ئێران. وشەی فەیلی لەراستێدا بە هەڵە لێکدراوەتەوە و بەسەر ئەو بەشە لە کورددا داسەپاوە، کە لە بەغدا و گوندێکی ئیلام دەژین! فەیلییەکان لە بنەڕەتدا هەموویان ئیلامین کە لە بەغدا گیرساونەتەوە! تەواوی خاکی ئیلام سەروژوور بگەڕیی، جگە لە گوندێک نەبێ لە دووڕییانی سۆمار، شوینێکی دیکە شک نابەی کە خەڵکێکی لێ هەبێ بە نێوی فەیلی! ئەو گوندەش نێوی(زەڕنە)یە کە 150 ماڵن!
فەیلی بە واتایەکی دیکە!
دیتنێکی دیکە دەڵێ: چەند سەد ساڵ لەمەوبەر، حاکمێک بە نێوی حوسین خانی عەباسی عەلەوی، کە لە شیعەکانی نەجەف بووە، لە ئیلام حوکمی کردووە و بەم دەسەڵا‌تەیان گوتووە: (فیئەت عەلی) واته:‌ (جەماعەتی عەلی، یان، پەیڕۆیانی عەلی)! ئەم حاکمە باسی خۆی وەکوو شەجەرە لە سەر بەردێک لە(دەڕەشار) هەڵکەندووە و گوتوویەتی: ئێمە عەرەبین و لە شیعەکانی نەجەف و خەڵکی ئەوێین! دوای چەندساڵ دەسەڵات لەوێ، لە شەڕی(رنوو)دا شکست دەخۆن! دوای ئەو شکستە ئیلام بە جێدیڵن و دەچنەوە نەجەف! لەو کۆچەشدا زۆر لە کوردەکانی ئیلام ڕەگەڵیان دەکەون و دەچنە کووت و بەغدا! حوسین خان دەمرێ و قەبری لە نەجەفە! ئەمانە کە بە فیئەت عەلی نێویان دەڕوا، لە بەغدا دەس دەکەن بە ساتوسەودا و بازرگانی و دەوڵەمەن دەبن! کوردە شیعەکانی ئیلامیش کە خۆیان بە پەیڕەوی فیئەت عەلی دەزانن، پاڵیان پێوە دەدەن و زۆربەی شوێنەکانی بەغدا و کووت دەخەنە ژێر دەسەڵاتی خۆیان! لە ڕاستیدا ئەمە مێژووی فەیلییەکان نییە و مێژووی ئەم تیرە گەورەیەی کورد، زۆر دوور و درێژە و دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە 4000 ساڵ.
(فةيلييةکان) خةلَکي کويَن؟
ئەو فەیلییانەی کە لە بەغدا‌ دەژین،‌ خەڵکی ئیلامن و شیعەن و کوردی ڕەسەنن، ڕەگاژۆیەکی دوور و درێژی چەندسەدساڵەیان هەیە لەو شارەدا و لە کاروباری دەوڵەتدا زۆر دەستیان دەڕوا‌ و،‌ زاراوەی ئەم کوردەفەیلییانە، کاری کردۆتە سەر مۆسیقا و فەرهەنگی عەرەبیش! بۆ نموونە من گۆرانیی فەیلیم لە (محمد قوببانچی) مەقامبێژی گەورەی بەغدا بیستووە کە بە عەرەبی گوتوویەتی، ناوی ئەو گۆرانییە بە کوردیی: (دڵەگەم خەمگینە)یە کە فۆلکلۆری کۆنی کەڵوڕییە! کوردەفەیلییەکان لە سەردەمی عەبدولکەریم قاسم و لە شۆڕشی بارزانیی و زۆر تێکۆشانی دیکەدا دەوریان هەبووە! بەڵام حوکوومەتی ئیراق، زەربەی قورس و گەورەی لێدان و‌ هەزارانیانی لە زیندانەکانی ئیراقدا بێسەروشوێن کرد و مێژوویەکی پڕ لە کارەساتیان هەیە و زوڵموستەمێکی زۆریان لێکراوه،‌ لەبەرئەوەی کە شیعەن! بۆ باسکرددنی تیرەی فەیلیی و مێژووەکەیان پێویستە ئاوڕێک لە کۆن بدرێتەوە تا بە ئاکام بگەین کە فەیلیی کێن و چین و لە کوێوە هاتوونەتە بەغدا.
فەیلییەکان سەتلەسەت ئیلامین؟!
ناوی هەر گەل و نەتەوەیێکی سەر ڕووزی زەوی، لەسەر زمانی ئەو نەتەوەیە تاپۆ دەکرێ، یان ناودێر دەکرێ، جیاواز لە هەندێ وڵاتی درووستکراوی وەکوو: ئامریکا و ئوسترالیا و نییووزلاند و کانادا و هیدیکە، بۆ نموونە: فەرانسەیییەکان خەڵکی فەرانسەن و بە زمانی فەرانسەیی قسە دەکەن، سپانیایییەکان خەڵکی سپانیان و بە زمانی سپانیایی قسە دەکەن. دیسان وەکوو: کورد کوردستان، تورکەمەن تورکمەنستان، هند، هندووستان و هیدیکە. کوردستان وڵاتێ کوردانە و کوردیی زمانی ئەو خەڵکەیە کە لەوێ دەژین، جگە لەو کەمەنەتەوەگەلەی کە لەوێن. وەک لەسەرەوە نووسیمان، زمانی کوردیی خاوەنی چەند زاراوەیە‌ کە پالەوی (فەیلی)، یەکێ لە زاراوەکۆنەکانی ئەم زمانەیە.
ئیلام و فەیلی!
فەیلییەکان سەتلەسەت ئیلامین و ئیلام هەرێمێکە لە کوردستان کە یەکێ لە زێدە کۆنەکانی کورد بووە لە درێژەی مێژوودا؛ زمانی خەڵکی ئیلام پێکهاتووە لە دوو بنزاراوەی‌ زمانی کوردیی: کەڵوڕی و لەکیی، بەڵام لە ڕاستیدا دەبێ بە زاراوەی ئیلامییەکان بڵێین: فەیلی یان پالەوی کۆن کە هەمان زاراوەی کەلهوڕییە و زاراوەیێکە لەو زمانەی کە گاتاکانی زەڕدشتی پێ نووسراوەتەوە‌؛ ئیلام لە کۆندا بەرلەوەی ببێ بە ئوستان پێیگوتراوە: پشتکۆ؛ ئیلام لە کۆندا دەوڵەتێکی گەورە بووە و پایتەختەکەی شاری شووش بووە، ئەو دەوڵەتە لە سەردەمی خۆیدا داگری: خووزستان و لورستان و پشتکۆ و کێوەکانی بەختیاری بووە؛ لەمە کۆنتریش سنووری دەوڵەتی ئیلام لە ڕۆژهەڵاتەوە ڕۆباری دیجلە‌ بووە و لە ڕۆژاواوە ویلایەتی فارس یان شیراز، لە باکوورەوە بابل و هەمەدان و لە باشووریشەوە کەنداوی فارس و بووشار، شارە بەنێوبانگەکانیشی: کارداکا (کەرکووک)ی ئێستا، شووش و ماداکتۆ و خایدالوو، یا خاڵدا، یان (خوڕەماوا)ی ئێستا بووە. خەڵکی ئیلام زمان و خەتی تایبەت بە خۆیان هەبووە و بتپەرست بوونه، یان سەتلەسەت ڕەدووی ئایینی زەڕدەشت بوونە‌. مێژووی ئەم دەوڵەتە سێ سەردەم بووە: سەردەمی یەکەم، هاوسەردەمی سۆمەرییەکان و ئەکەدەکان، سەردەمی دووهەم، هاوسەردەمی بابلییەکان و سەردەمی سێهەمیش هاوسەردەمی ئاشووریەکان بوونە، بەڵام ساڵی (645)ی بەرلە زایین بەدەست ئاشوورییەکان دەوڵەتەکەیان هەڵدەوەشرێ؛ دوای ئەوە ئیلامییەکان کە بە لۆلۆییەکانیش ناوبراون، لەگەڵ مادەکان و تیرەکانی دیکەی کوردستان یەک دەگرن و لە ساڵی (580)ی بەرلە زایین ئاشوورییەکان لەناو دەبەن و دەوڵەتی ماد دادەمەرزێنن و یەکێ لە دامەزرێنەرانی شاری کارداکۆ (کەرکووک)ی ئێستان.
مۆسیقای ئیلامییەکان:
ئیلامییەکان لەکۆندا، لەکاتی گیڕانی ئاهەنگەمەزهەبییەکانیاندا مووزێکیان بەکار بردووە! گێڕانی ئاهەنگەکانیان بە یەک دوو جۆر چنگ و شمشاڵ و دووزەلە و هەندێ ئامێری زەربیی بووە! لەگەڵ ئەوانەشدا سازێکیان هەبووە وەکوو سەنتوور کە دواتر دەستی تیوەردراوە و، وەکوو خۆی نەماوە و کۆگر(کامڵ) بووە، وەک دەرکەوتووە، سازگەلی کلاویەداری ئورووپایی، کە کامڵترینیان پیانۆیە لەرووی ئەم سازە درووست کراون! لەناو شوێنەوارەکانی ئیلامیدا کە دۆزراونەتەوە، دوو نەخشی بەرجەستە هەن کە دوو نموونەی کۆگری ئورکیسترەکانی ئەو سەردەمەن، یەکێکیان دەستەی ژەنیاران و ئەوی دیکەشیان دەستەی گۆرانیبێژانن و ئێستاکە لە(مووزەی لەندەن)ن! دەستەی ژەنیاران لە یازدە ژەنیار پێکهاتوون کە حەوت کەسیان چنگ و دوو کەسیان دووزەلە و یەکێکیان سازێک لە شێوەی سەنتوور لێدەدەن! ژەنیارێکی دیکەش سازێکی زەربی لێدەدا! لەناو دەستەی گۆرانیبێژەکاندا نۆ منداڵ و شەش ژن بەشدارن! ئەو ژنەی کە لە پێشەوەیە ڕێنوینیکەری ئەوانی دیکەیە و ژنەکەی دیکە، وەک چۆن گۆرانیبێژەکانی ڕۆژاوا لێیڕاهاتوون دەست دەنێنە بناگوێیان، دەستی ناوەتە بناگوێی! ژن و منداڵەکانی دیکەش چەپڵە لێدەدەن! لە پێوەندیی لەگەڵ (هۆرە و موور)یش، چەند پەیکەری دەهۆڵ و زوڕنا و هیدیکە لەم ناوچەیە دۆزراونەتەوە، کە نیشاندەری ئەوەیە‌ چەمەریی لە بنەڕتدا هی ناوچەی ئیلامە و هەموویان بە زاراوەی کەڵوڕیی بەڕێوە دەبرێن. فەیلییەکان خەڵکی ئیلامی ئەمڕۆن و ئێستای ئیلام لەباری زمان و فەرهەنگەوە، جیاوازە لە ئیلامی 100 ساڵ بەر لە ئێستا، بۆ میناک ئێستا بە هۆی تەلەڤزیۆنی کوردییەوە، لە ئیلامی مەڵبەندی زمانی پالەویدا، گۆرانیی سۆرانیی ڕیشەیەکی سەیر و بەرچاوی داکوتاوە و هەستی نەتەوەیی لەو ناوچەیەدا گەییشتۆتە ئاستێکی بەرچاو.
گات (گاتاکان)
ئەم وشەیە چەندین واتای‌ لە زمانی کوردیدا هەیە من تەنیا چەند دانەی دەنووسم:
1. گاس، گات، گاز، کە بە کوردیی واتە: بانگکردن، قاوکردن، چڕین، وەکوو شیلانم بۆ گاز کە؛ 2. جێگای زۆر بەرزی چیا، لووتکە، ترۆپک؛ 3. قەڵشتی شاخی بەردین؛ 4. چڕین بە هەوای خۆشی گۆرانی؛ 5. هۆنراوەکانی زەڕدەشت؛ 6. ئەو گۆرانییە ئایینیگەلەی کە گۆسانەکان چڕیویانن؛ 7. ئەو هۆنراوە بیستبڕگەییانەی کە لە سەردەمی زەڕدەشتدا وەکوو سروود خوێندراون و ئەمڕۆکە شوێنەواریان لە هەموو کوردستان ماوەتەوە!
گاتاکان، کۆنترین و پیرۆزترین بەشەکانی ئاڤێستان کە لەناو یەسنادا هەڵگیراون، یان لە ناو یەسنادا ماونەتەوە؛ بە کۆی هەموو گاتاکانیان گوتووە (گاسانیک) و بەو گۆرانیبێژ یان بەیتبێژانەی کە ئەم گاتاگەلەی چڕیوە، گوتراوە: (گۆسان) واتە: بەیتبێژ یان بێژەری گاتاکان!
بە پێی لیکۆڵینەوەکانی ئەم دواییانە گاتاکان کوردین، یان بە کوردییەوە نزیکن! نێوی زەڕدەشت لە بنەڕەتدا (زەڕەتا وەشتەرای) یە کە لە دوو وشەی (زەڕەتا) واتە نوور و (وەشتەرای) ش واتە داباری پێکهاتووە و واژەکان کوردین! گاتاکانیش زەڕدەشت و هەندێ لە پەیڕەوانی نووسیویانە کە وشەکان بە وشەگەلی هەورامی و کەڵوڕیی یەوە نزیکن کە ئەوانیش دوو زاراوەی کۆنی زمانی کوردین! ئەم گاتاگەلە ئەگەریش کوردیی نەبن، لانیکەم دەتوانین لە 1000 وشە، زۆرتر لە 600 وشە کوردیی تێدا دەربێنین کە لە زمانی کوردیدا هەن و ماون، چونکە لە چەند زاراوە و بنزاراوە بۆ نووسینی ئەم گاتاگەلە کەڵک وەرگیراوە! بۆ پاشماوەی ئایینی زەڕدەشتیش لە کوردستان دەتوانین ئاماژە بە ئایینزاگەلێکی وەکوو: ئیزیدی و ئەلحەق و عەلەوی بکەین لە کوردستان، چونکە دوو ئایینزای ئیزیدی و ئەلحەق، بنەما و ڕێوڕەسمی نیایش و ستایشیان بە کوردییە!
وشەی (هات)یش کە بەندبەندی گاتاکانی زەڕدەشت پێکدێنێ هەر کوردییە کە لە چاوگی وشەی (هاتن) وەرگیراوە و چەندین مانا دەدا، هات: بەخت و شانس؛ هات: بە واتا ئایینیەکەی: نەدا، واتە: بانگێک کە لە ئاسمانەوە دێتە سەر پێغەمبەران!
گاتاکان وەک لە سەرەوە ئاماژەم پێکرد، بە هۆنراوەی بیستبڕگەیی گوتراوە نەک پەخشان! من لێرەدا نموونەیەک دێنمەوە لە بەندێک لە گاتاکان کە سەتلەسەت کوردییە و بە زاراوەی کەڵوڕی گوتراوە، بەڵام لە ئێراندا لە ژێر پەردەی (زبان پهلوی) دا ناسێنراوە و وەرگێڕدراوەتە سەر فارسی، زمانی پالەویش فڕی بە سەر فارسییەوە نییە و کوردییە و یەکێ لە زاراوە کۆنەکانی زمانی کوردییە! ئەمەش هۆنراوەی هاتی 31 لە بەندی 16 ی گاتاکان:
ئەشاوۆ فرەدەسای ئەسپەرێزەتا تواڤانەس مەزدا ئەهـوورا یە دا!
وشەی (گیتار) کە ئامێرێکی مۆسیقایی یە و (قەتار) کە هەوایەکی گۆرانییە و (دووگا) و (سێگا) و (چوارگا) ش کە گۆشەن لە دەزگای مەقاماتی ئێرانیی، هەروەها (هۆرە) و (سیاچەمانە) ش کە دوو هەوا، یان قەتاری کۆنی مۆسیقایین لە کوردیدا، پێوەندییان بە گاتاکانەوە هەیە.

Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 8,593
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
HashTag
Fonti
Articoli collegati: 2
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Città: Naqada
Città: Koya
Dialetto: Curdo - Sorani
Libro: Storia
Provincia: Sud Kurdistan
Tipo di documento: Lingua originale
Technical Metadata
Qualità Voce: 86%
86%
Aggiunto da ( سەریاس ئەحمەد ) su 25-09-2015
Questa voce recentemente aggiornato da ( سەریاس ئەحمەد ) in: 25-09-2015
URL
Questa voce secondo Kurdipedia di Standards è non ancora esauriti !
Questo oggetto è stato visto volte 8,593
Attached files - Version
Tipo Version Nome Editor
file di foto 1.0.130 KB 25-09-2015 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?

Actual
Biografia
Nizami Ganjavi
12-08-2024
شادی ئاکۆیی
Nizami Ganjavi
Biografia
Al-Jazari
19-08-2024
شادی ئاکۆیی
Al-Jazari
Biografia
Ibn Khallikan
20-08-2024
شادی ئاکۆیی
Ibn Khallikan
Biografia
Darin Zanyar
07-09-2024
شادی ئاکۆیی
Darin Zanyar
Biografia
Zara
08-09-2024
شادی ئاکۆیی
Zara
Nuovo elemento
Luoghi
Erzurum
17-09-2024
شادی ئاکۆیی
Biografia
Zara
08-09-2024
شادی ئاکۆیی
Biografia
Darin Zanyar
07-09-2024
شادی ئاکۆیی
Biografia
Ahmet Kaya
05-09-2024
شادی ئاکۆیی
Biografia
Ibn Khallikan
20-08-2024
شادی ئاکۆیی
Biografia
Al-Jazari
19-08-2024
شادی ئاکۆیی
Biografia
Nizami Ganjavi
12-08-2024
شادی ئاکۆیی
Biografia
Mastura Ardalan
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
Biografia
Ali Hariri
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
Biografia
Abu Hanifa al-Dinawari
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
Statistiche
Articoli
  537,363
Immagini
  109,734
Libri
  20,250
File correlati
  103,949
Video
  1,535
Lingua
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
305,764
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,947
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,998
عربي - Arabic 
30,673
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
18,081
فارسی - Farsi 
9,731
English - English 
7,554
Türkçe - Turkish 
3,667
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,686
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Gruppo
Italiano
Biblioteca 
28
Biografia 
12
Articoli 
9
Martiri 
1
Luoghi 
1
Pubblicazioni 
1
Deposito
MP3 
324
PDF 
31,323
MP4 
2,531
IMG 
201,063
∑   Totale 
235,241
Ricerca di contenuti
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 0.75 secondo (s)!