لە باکوری کوردستان، شاری هەسەنکێف و دەیان گوندی ناوچەکە و ژمارەیەکی زۆر شوێنەواری مێژوویی ئەودەڤەرە لەبەردەم هەڕەشەی ژێرئاوکەوتندان بەهۆی ئەو بەنداوانەی دەوڵەتی ترکیا دروستیان دەکات.
ئەو شارو گوندانەی بەهۆی دروستکردنی بەنداوەوە ژێر ئاودەکەون بریتین لە شارۆچکەی (هەسەنکێف کە سەر بە پارێزگای باتمانە، گوندی دەرگەچیت، گوندی کورتالان، گوندی سیرت، گوندی باسیری، گوندی بیسمیل) و چەند گوندێکی تری نزیک لە هەسنکێف.
بەهۆی ئەو بەنداوانەی دروست دەکرێن لەلایەن دەوڵەتی ترکیاوە دەیان گوندی کوردستان لەناودەچن و هاوڵاتیانی دەگوێزرێنەوە بۆ ئەو ناوچانەی کە خواستی تورکیای لەسەرە، بەنداوەکان چەند دانەیەکن و گەورەترینیان دەکەوێتە سنوری شاری باتمان، ناوچەکانی هەسەنکەیف دەیان گوندی لەخۆگرتووه.
له مانگی سەرماوەزی 2004دا دانیشتوانی شاری هەسەنکەیف و گوند نشینانی ناوچەکە خۆپشاندانیان سازکرد دژبەو بڕیارەی کە دەوڵەتی تورک دەری کردووە، لە بڕیارەکەدا هاتوە گوندنشینەکان خۆیان ئامادەبکەن لەنێوان ساڵی 2015 بۆکۆتایی2016 دەبێت دانیشتوانی ئەوناوچانەی ناویان هێندراوە بگوازرێنەوە بۆ ناوچەیەکی نادیار.
هەسەنکەیف بەپێی ئامارێکی ساڵی 2004، ژمارەی دانیشتووانی 70112 کەس بووە، نزیکەی 29225 کەسیان لە بەشی ناوەندی نیشتەجێن. بە دەیان ئەشکەوتی تێدایە کە هاوڵاتیان تیایدا دەژین و زۆرینەی دەکەوێتە ناوەندی شارەکەوه.، هەر لەسەر ئەم پرسە لە سەرەتای مانگی ئابی 2005، کوردستانیانی ئەوروپا لەزۆر وڵات خۆپشاندانیان کردوو دەنگی ناڕەزاییان گەیاندە پەرلەمانی ئەوروپا.
ئەم شارەو ژمارەیەک لە گوندەکانیشی لەبەر ئەوەی بە شوێنی گەشت و گوزار ناسراون و لە ئاستی جیهانیدا ڕیکلامیان بۆ دەکرێت، لەهەموو وڵاتانی جیهانەوە وەک گەشتی خۆشی و زانیاری وەرگرتن سەردانی ئەم ناوچانە دەکەن هاوشێوەی وڵاتانی جیهان
لە سەردەمی عوسمانیەکاندا بە زەبری شەڕو داگیر کردن گەلی تورک گەشەی کردووە بە تایبەت لە سەردەمی عوسمانیەکاندا مەخلوقێکیان بە زەبری گورگەبۆری تورانیان هاتنە سەر حازری و بە شێکی ئێجگار زۆری خاکەکەیان هی خۆیان نیەو زۆرێک لەڕوبەری وڵاتیان بەداگیرکاری فراوان کردووە بەنمونە خاکی کوردستان داگیر کراوە لە لایەن نەتەوەی تورک و بەردەوام لە داگیرکردندا خۆ ئەگەر دەرفەتیان پێ بدرێ سیستەمی داگیرکاری جیهان هەڵدەگیرسێنەوە.
تورک لەماوەی پێنج سەدەدا توانیویانە دەست بگرن بەسەر دنیای ئیسلامداو دەوڵەتی عوسمانلی دامەزراندو دژی سەرجەم ئیمپراتۆرەکانی جهیان جەنگاون بۆ سڕینەوەی دیرۆکی نەتەوەکان.