- هێرشی ینک، بۆسەر بنکەی سەرەکیی ب.ئیسلامی لە بێتواتە، کە بووە هۆی کوژرانی دەیان کەس و دیلکردنی چەندین ئەندامی بەرزی ب.ئیسلامی کە لە نێویاندا شێخ عوسمان عەبدولعەزیزی تێدا بوو، نێوبراو ڕابەری ئیسلامییەکانە، هەروەها 8 کەسی تر پاش دیلکردنیان گوللە باران کران کە ئەمە نێوی هەفتیانە، مەلا شەریف حوسەین مستەفا، مەلا وریا کەرکووکی، نەبی مینا حەسەن، ئەحمەد بابەکر ئەحمەد، دانا محەمەد، عەلی حوسەین و بارزان کۆیی، کە ئەمەی دواییان تەرمەکەی نەدۆزرایەوە، هەندێکیش لەوانە پێش گوللە باران کردنیان ئەشکەنجە درابوون.
- گیرانی 6 ئەندامی ب.ئیسلامی لە کۆیە لەلایەن ینک، پاشان گوللە باران کران، کە ئەمە نێوی یەکێکیانە، بێستون عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 8,471