قانوون چییە؟
وەرگێڕانی: #هادی مستەفا# ، بەکالۆریۆس لە بەشی یاسا
لەسەرەتا پێویستە ئەوە بڵێین قانوون وشەیەکی عەرەبی نییە، بەڵکوو وشەیەکی یۆنانییە kanun کە بە واتای داری ڕاست- العصا المستقيم یاخود لەڕووی مەجازییەوە بە واتای قاعیدە یان پێشەنگ یان پڕەنسیپ دێت.
جێگای ئاماژەدانە لە زاراوەی یۆنانیدا مەبەست لە قانوون، دار- العصا، نییە بەڵکوو بە واتای ڕاستی- الأستقامة- دێت، هەروەها وشەی قانوون لە زمانەکانی لاتینی و ئەڵمانیدا بە وشەی ڕاست- المستقيم دەربڕاوەو بەکارهاتووە، لەزمانی فەڕەنسی بە droit
لە زمانی ئیتاڵی بە dirtto
لە زمانی ئیسپانی بە derecho بەکارهاتووە
لە زمانی ئەڵمانی بە recht
لە زمانی لاتینی بە directus، بەکارهاتوون، ئەمەش لە وشەیrectus وەرگیراوە بە واتای ڕاست-المستقيم دێت.
قانوون لە ڕووی زمانەوانییەوە بە واتای ئەندازەکردنی هەموو شتێک- مقياس کل شيء. دێت، یاخود بە واتای جیاکردنەوەی نێوان ڕێگای ڕاست (الأستقامة) و ڕێگای چەوت (الأنحراف) دێت.
بەڵام لە ڕووی زاراوەییەوە بە واتای ئەو ڕێسایانە دێت کە ڕەفتاری تاکەکانی کۆمەڵگە و پەیوەندییەکانی نێوانیان ڕێکدەخات بەڵام واتای ئەوە نییە قانوون بە تەنیابێت و جیابێت (کل قائم بذاته)، قانوون دیاردەیەکی کۆمەڵایەتییە، واتا قانوون پەیوەستە بە کۆمەڵگەوە، وەکوو ئەو دارە وایە کە ڕەگی داکوتاوە لەناو زەویدا، یاخود هەڵقوڵاوە لەناو زەویدا.
سەرچاوە: پەرتووکی دەروازەیەک بۆچوونە ناو قانون (المدخل الى القانون): المؤلف: الأستاذ الدکتور طارق کاظم عجيل، أستاذ القانون المدني [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=