سەرجەم چین و تووێژەکانی شاری #هەڵەبجە# بڕیارە سێشەممە #23-01-2024# ڕێپێوانێک بۆ پشتیووانی شاری #هەولێر# و لە دژی موشەکبارانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێکبخەن، کە تەنیا ئاڵای کوردستان و درووشمی نەتەوەیی بەرز دەکرێتەوە.
لەم بارەیەوە پارێزەر کارزان سەلام، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی: ڕۆژی سێشەممە 23-01-2024 کاتژمێر ( 11:00)ی پێشنیوەڕۆ هەموومان لە خۆپیشاندانی مەدەنیانە دەبین، بۆ دەربڕینی هاوسۆزی بۆ خەڵکی هەولێری خۆشەویست کە لە پەیکەری عومەری خاوەر بە ڕێپێوان بۆ بەردەم باخی گشتی لە هەڵەبجە ئەنجام دەدرێت.
ڕاشیگەیاند: ڕێپێوانەکە بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشی کۆماری ئیسلامی ئێرانە بۆ سەر هەولێری خۆشەویست و ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین له و ڕێپێوانە تەنیا ئاڵای کوردستان بەرز دەکرێتەوە و درووشمی نەتەوەیی دەگوترێتەوە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 234
Escriba su comentario sobre este artículo!