ئەگەر هاتی...
گەر هاتی و بوویتە میوانی
دڵ و هێلانەی تەنیاییم..!
باوەشێ گوڵ و ڕێحانە دەچنم
لە سەر ڕێگات و
بە فرمێسکی شادی
خاکی بەر پێت ئاوپڕژێن دەکەم
ژوورێکی پڕپڕ لە ئەستێرە و
کراسی سووری شیعر
لەبەر دەکەم ...
کەزیم لە گوڵی نێرگز دەگرم و
ملوانکەی مێخەک لە مل دەکەم ...
هەزاران وشەی نەوتراوی
سفرەی دڵمت بۆ ڕا دەخەم
بە دەستم پێکێ شەرابی پیر و
چاوەکانم مەستی نیگات ...
لێوی بارگرتووم ڕامۆسانی لێوەکانت و
ترپەی دڵم
ئاهەنگی خۆشەویستی ساز دەکات
#2018-01-16#
کەزی: پرچ؛ قژ
دیوانی #پێکەنین بەتامی گریان#
هۆزانەوان #نەسرین تەنیا#
[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 278
Escriba su comentario sobre este artículo!