بەبۆنەی هاتنەوەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر محەمەد (دروودی خوای لەسەر بێ) گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عیراق و جیهان دەکەین، ئومێدەوارین ئەو بۆنە پیرۆزە بە خێر و خۆشی بۆ هاووڵاتیان و تێکڕای کوردستانیانی خۆشەویست بگەڕێتەوە. لەو دەرفەتەدا دووبارە جەخت لەسەر پتەوکردن و قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و ئاشتەوایی و بەیەکەوە ژیان دەکەینەوە لە هەرێمی کوردستان وەک چۆن هەمیشە نموونەی وڵاتی فرەئایینی و نەتەوەیی و مەزهەبی بووە و لە داهاتووشدا هەر ئاوا شانازی بەو پەیامە دەکاتەوە. لەو بۆنەیەدا خوازیارین سەرجەم چین و توێژ و پێکهاتەکان بە گیانی برایەتی و لێبوردەیی لەسایەی سەقامگیریی و رەوشی ئارامیی هەرێمی کوردستان ژیان بەسەرببەن و کۆڵەگەکانی کۆمەڵگەی دروست و پێشکەوتوو بەهێزتر بکەن . جارێکی دیکە یادی لەدایکبوونی حەزرەتی محەمەد (دروودی خوای لەسەر بێ) لە گشت موسڵمانان پیرۆز بێت. [1]
مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان#
12ی رەبیعول ئەوەل 1445کۆچی
#27-09-2023#ی زایینی
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 192
Escriba su comentario sobre este artículo!