ڕۆژی چوارشەممە #29-11-2023# لە سەڵاحەددین سەرۆک #مەسعود بارزانی# پێشوازی لە بەڕێز یان برێم کونسوڵی گشتی نوێی فەڕەنسا لە #هەولێر# کرد.
لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە بەڕێز یان برێم کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
هەر لە دیدارەدا تیشک خرایە سەر دۆستایەتی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەڕەنسا، هەروەها جەخت لە پەرەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 153