ناو: سەلمە
ناوی باوک: سامی
ساڵی لەدایکبوون: 1946
شوێنی لەدایکبوون: #خانەقین#
$ژیاننامە$
ناوی (سەلمە سامی شوکر ئاغا) ساڵی (1946) لە خانەقين لەدایک بووە، ساڵی (1958 ) قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە خانەقين تەواوکردووە.
ساڵی (1964 ) خانەی مامۆستايانی لە بەعقوبە تەواوکردووە.
ساڵی (1965) وەک مامۆستا سەرەتايی لە خانەقين دامەزراوە . پاشان گواستراوتەوە بۆ قوتابخانەی (يەکێتی) وەک ياريدەدەری بەڕێوەبەر.
ساڵی (1982) بووەتە سەرپەرشتیاری پەروەردەيی .
ساڵی (2009) خانەنشین بووە.
ساڵی (1972) هاوسەرگيری کردووە لەگەڵ مامۆستا نەوزاد ئیسماعیل حەقی .خاوەی چەندين ڕێز و سوپاسە بەشداری چەندین خولی ڕاهێنانی پەروەردەیی کردوو. [1]
ئامادەکردنی: نیهایەت مەحمود