ناونیشانی بابەت: کەی دایک هەست بە یەکەم جووڵەی کۆرپەلە دەکات؟
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
یەکێک لە کاتە پڕ چێژ و تایبەتەکانی دووگیانی هەستکردنی دایکە بە یەکەم جووڵەی کۆرپەلەکەی و یەکێکە لە نیشانەکانی باش گەشە کردنی کۆرپەلە.
بەشێوەیەکی گشتی لەنێوان 13 بۆ 25 هەفتەیەمی دووگیانی هەست بەیەکەم جووڵە دەکرێت.
ئەو جوڵانەی کە هەستی پێ دەکەی بە پێی ئەوەی کە کۆرپەلە چی دەکات و لە چ قۆناغێکی گەشەدایە دەگۆڕێت یەکەمین جار وەک تەزوو هاتنێک بە سکدا هەستی پێدەکرێت و ئەمەش جیاکردنەوەی قوورسە.
بۆ ژماردنی جوڵەکانی کۆرپەلە پێویستە هەست بە 10 جووڵە بکرێت لە ماوەی کاتژمێرێکدا.
ئەگەر تاوەکوو هەفتەی 25ی دووگیانی هیچ جوڵەیەک نەبوو پێویستە سەردانی نەخۆشخانە بکرێت بۆ مەبەستی پشکنین و زانینی بارودۆخی کۆرپەلە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 444
Escriba su comentario sobre este artículo!