ناونیشانی بابەت: پەیمانگایەک بۆ دیاریکردنى تەمەن و سەردەمى پارچە شوێنەوارییەکان دەکرێتەوە
ئامادەکردنی: #هەڵمەت بتوێنی#
بەڕێوەبەرى شوێنەوارى کۆیە ئاشکراى کرد، دواى داواکاریى فەرمانگە شوێنەوارییەکان، بۆ دابینکردن و تەرخانکردنى ئامێر و سستمێک بۆ دیاریکردنى تەمەن و سەردەمى پارچە شوێنەوارییەکان، بەڕێوەبەرایەتیى شوێنەوار و کەلەپوور، بە نیازى کردنەوەى پەیمانگایەکى پاراستنى شوێنەوارە.
#یەکێتى واحید#، بەڕێوەبەرى فەرمانگەى شوێنەوارى #کۆیە#، بە (باسکورد) ى ڕاگەیاند: ئەو پارچە شوێنەوارییانەى دەدۆزرێنەوە هەندێکیان بە لێکۆڵینەوە و پشتبەستن بە نووسراوەکان، تەمەن و سەردەمى درووستکردن و ژیان لەو کاتدا دیار دەکرێت، بەڵام زۆریان پێویستیان بە پشکنینى تاقیگەى تایبەت بە شوێنەوار هەیە، بۆ ئەوەى تەمەن و سەردەمەکەى بدۆزرێتەوە. وتیشى: لە هەرێمى #کوردستان# ڕاستە کادیرى شوێنەواریى باش هەیە، بەڵام تا ئێستا ئامێرى دیاریکردنى تەمەن و سەردەمى پارچە شوێنەوارییەکان نییە، بۆ ئەو مەبەستە، دەبێت پارچە شوێنەوارییە دۆزراوەکان لە ڕێگەى تیمە بیانییەکانى شوێنەوارەوە بنێرینە دەرەوەى وڵات، کە ئەوەش خەرجى و کاتێکى زۆرى دەوێت.
باسى لەوەش کرد: کابینەى نۆیەمى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بایەخێکى زۆرى بە شوێنەوار داوە، بۆیە دواى هەستکردن بەو گرنگییەى شوێنەوار، ئێستا بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى شوێنەوار و کەلەپوور، هەوڵى کردنەوەى پەیمانگایەکى ئەهلى بۆ پاراستن و دیارکردنى تەمەن و سەردەم و بەکارهێنانى پارچە شوێنەوارییەکان دەدات، کە بەدڵنیاییەوە خزمەتێکى باش بە کەرتى شوێنەوارى هەرێمى کوردستان دەکات، بەدەر لەوەش، دەرفەتێکى باش بۆ ڕەخساندنى هەلى کار بە دەرچووانى شوێنەوار دەدات.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 488
Escriba su comentario sobre este artículo!