=KTML_Bold=ئەمەریکا لە سیاسەتى ئێستاى حکومەت و پارتى و یەکێتیى بەتەواوى نیگەرانه=KTML_End=
هەوڵەکانى بەرپرسانى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا لە ڕێگەى باڵوێزخانە و کونسڵخانەى ئەمەریکا لە ئێراق و #هەرێمى کوردستان# بەردەوامە بەمەبەستى چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان پارتى و یەکێتیى لەنێوشیان کێشەی وەزارەتى پێشمەرگە.
بەرپرسانى ئەمەریکا لە ئێراق و هەرێمى کوردستان هیچ کات هاوشێوەى ئەو چوارساڵەى ڕابردوو لە سیاسییەتى حکوومەتى هەرێم و پارتى و یەکێتیى نیگەران نەبوون بە تایبەت لە بوارى سیاسى و سەربازى و مافى مرۆڤ.
بەرپرسانى ئەمەریکا بەتەواوى بۆچوونیان لە بارەى #پارتى دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان# لە هەرێمى کوردستان گۆڕاوە. بەهۆیەوە پەیوەندى و هاوکارییەکانیان لەسەر ئاستى ناوخۆیى و ئەمەریکا بۆ بەرپرسانى هەرێم سنووردار کردووە. بەتایبەت دیدارى نێوان بەرپرسانى هەرێمى کوردستان و ئەمەریکا کە چەند جارێک لە هەرێمى کوردستانەوە داواکراوە.
لە ماوەى ڕابردووشدا، بەرپرسانى ئەمەریکا لەسەر ئاستى وەزارەتى دەرەوە زۆرترین نێوەندگیریان کردووە لەنێوان هەرێم و بەغدا بەمەبەستى نزیکردنەوەى هەرێم لە بەغدا و جێبەجێکردنى داواکارییەکانى هەرێمى کوردستان بە تایبەت لەنێو بودجەى ئێراق.
سیاسەتى ئێستا ئەمەریکا لە بەرانبەر هەرێمى کوردستان بەو ئاڕاستەیە هەرێمى کوردستان ببەنەوە بەغدا و لە ئێستاشدا لە هەوڵدان بۆ هاندانى هەردوو حزب بۆ بەردەوامیدانیان بە کۆبوونەوەکانى نێوانیان و ڕێککەوتن لەسەر کێشەکانى نێوانیان لەنێوشیان ئەنجامدانی هەڵبژاردن و کێشەکانى وەزارەتى پێشمەرگە. [1]