لە دیدارێکدا کە #ڕەفعەت عەبدوڵڵا#، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و #دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ#، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و #سەعدی ئەحمەد پیرە#، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هەماهەنگییەکان لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵا و نیشتمانییەکان دووپاتکرایەوە.
دۆخی سیاسیی ئێراق، چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان #هەولێر# و بەغدا و پابەندبوون بە هاوبەشی ڕاستەقینە، تەوەرێکی تری گفتوگۆکان بوو و لەوبارەیەوە #بافڵ تاڵەبانی# هەڵوێستی یەکێتی ڕوونکردەوە و ڕایگەیاند، سیاسەت و ستراتیژی نەگۆڕی یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی یەکجارەکی کە تێیدا مافەکانی گەلی کورد پارێزراوبێت بەردەوام دەبێت، هەموو هەوڵێکیشمان لەو پێناوەدایە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 287