#مەزڵوم کۆبانی#، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، ئەو سیاسەتی نکۆڵیکردنە لە بوونی کورد کە بە ڕێککەوتنی لۆزان دەستی پێ کرد، هیچ ئەنجامێکی بەدەستنەهێنا و شکستیهێنا، ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کورد دەرفەتی ئەوەی هەیە ڕاستی دۆسیەکەی خۆی و بوونی خۆی نیشان بدات، داواش لە خەڵکی کوردستان و هەموو هێزە سیاسی و سەربازییەکانی کورد دەکات بەردەوامبن لە خەبات و خۆڕاگری خۆیان.
مەزڵوم کۆبانێ بە شێوەی ئۆنڵاین بەشداری لە وۆرکشۆپی نێودەوڵەتیی پەیمانی لۆزان کرد و سەبارەت بە ڕێککەوتنی لۆزان وتی، ئەو سیاسەتەی نکۆڵیکردن کە بە ڕێککەوتنی لۆزان دەستی پێ کرد، هیچ ئەنجامێکی بەدەست نەهێنا و شکستی هێنا، ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کورد، کورد دەرفەتی ئەوەی هەیە ڕاستی دۆسیەکەی خۆی و بوونی خۆی نیشان بدات لەسەر نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 336