Biblioteca Biblioteca
Buscar

Kurdipedia son las mayores fuentes de información kurda!


Search Options





Búsqueda Avanzada      Teclado


Buscar
Búsqueda Avanzada
Biblioteca
Nombres Kurdos
Cronología de los hechos
Fuentes
Historia
Colecciones usuario
Actividades
Buscar Ayuda?
Publicación
Video
Clasificaciones
Elemento Random!
Enviar
Enviar artículo
Enviar imagen
Survey
Su opinion
Contacto
¿Qué tipo de información necesitamos!
Normas
Términos de uso
Calidad de artículo
Instrumentos
Acerca
Kurdipedia Archivists
Artículos nosotros!
Añadir Kurdipedia a su sitio web
Añadir / Eliminar Email
Estadísticas de visitantes
Estadísticas de artículos
Fuentes Convertidor
Calendarios Convertidor
Lenguas y dialectos de las páginas
Teclado
Enlaces útiles
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Idiomas
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mi cuenta
Registrarse
Membresía!
Olvidó su contraseña?
Buscar Enviar Instrumentos Idiomas Mi cuenta
Búsqueda Avanzada
Biblioteca
Nombres Kurdos
Cronología de los hechos
Fuentes
Historia
Colecciones usuario
Actividades
Buscar Ayuda?
Publicación
Video
Clasificaciones
Elemento Random!
Enviar artículo
Enviar imagen
Survey
Su opinion
Contacto
¿Qué tipo de información necesitamos!
Normas
Términos de uso
Calidad de artículo
Acerca
Kurdipedia Archivists
Artículos nosotros!
Añadir Kurdipedia a su sitio web
Añadir / Eliminar Email
Estadísticas de visitantes
Estadísticas de artículos
Fuentes Convertidor
Calendarios Convertidor
Lenguas y dialectos de las páginas
Teclado
Enlaces útiles
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Registrarse
Membresía!
Olvidó su contraseña?
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Acerca
 Elemento Random!
 Términos de uso
 Kurdipedia Archivists
 Su opinion
 Colecciones usuario
 Cronología de los hechos
 Actividades - Kurdipedia
 Ayudar
Nuevo elemento
Biblioteca
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
20-10-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Kurdistán: desmantelando al Estado
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Revolución de las mujeres y luchas por la vida ¡Defender Rojava
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Los kurdos en Iraq
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
LA CONSTRUCCIÓN DE NACIONALISMOS EN EL KURDISTÁN
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Los Refranes Kurdos
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Estadística
Artículos 518,862
Imágenes 106,274
Libros 19,333
Archivos relacionados 97,317
Video 1,398
Biblioteca
El fusil de mi padre
Partidos y Organizaciones
Partido de los Trabajadores...
Biblioteca
Los Refranes Kurdos
Biblioteca
La revolución de Kurdistán ...
Biblioteca
Liberando la vida: la revol...
ترۆمای کرۆنا؛ ئەخلاق و ململانێی جیهانی
Grupo: Artículos | Lenguaje de los artículos: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Clasificación elemento
Excelente
Muy bueno
Promedio
Pobre
Malo
Añadir a mis colecciones
Escriba su comentario sobre este artículo!
Titel der Geschichte
Metadata
RSS
Búsqueda en Google de imágenes relacionadas con el elemento seleccionado!
Buscar en Google para el artículo seleccionado!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ترۆمای کرۆنا؛ ئەخلاق و ململانێی جیهانی

ترۆمای کرۆنا؛ ئەخلاق و ململانێی جیهانی
ناونیشانی بابەت: ترۆمای کرۆنا؛ ئەخلاق و ململانێی جیهانی
ئامادەکردن: #عادل قادری#

کامۆ لە ڕۆمانی تاعووندا ( چاوەقووڵکە ) دوو چەمکی بژاردەی “بەرگریی” و “هەڵاتن” بەرجەستە دەکاتەوە، دوو بابەتی بەرگری و ڕادەستبوون زەق دەکاتەوە و بەمەش ناوەرۆکی ڕۆمانەکەی توندوتۆڵ گرێ دەدات بە پرسی ئەخلاقەوە، بێگومان لێرەدا ئەخلاق جەوهەر و کرۆکێکی گشتگیر و دەستەجەمعیی هەیە و کارکردیشی بە زەقی لە کات و ساتە دانسقە و تایبەتەکاندا دەردەکەوێت، ئەگینا هیچ کۆمەڵگە و پێکهاتەیەکی گرووپی بە بێ دیسیپلین و چوارچێوەیەکی ڕێکخەر و ڕاگری ئەخلاقی هەڵناکات.
لە ڕۆمانی تاعووندا ڕووداوەکان لە شارێکی وڵاتی جەزائیر بە ناوی ئووران بۆمان دەگێڕدرێتەوە و لە زمانی یەکەمی گێڕەرەوە کە ناوی دوکتور “ڕیڤه”‌ ڕووداوەکان دەبیستین، ڕەنگە هەڵبژاردنی گێڕەرەوەیەک لە پلەی دوکتۆر بۆ کارەساتێکی وەکوو نەخۆشی و پەتایەکی تەشەنەسێن هەڵگری مانا و دەلالەتێک لە بەرپرسیارییەتی ئەخلاقی بێت و جۆرێک لە نرخاندن و پێناسەکردنی مرۆڤ بێت بە تواناییەکی ڕزگارکەرو یاریدەر بۆ کۆمەڵگەو شارێکی دیار و ڕەمزی.
لە شاری ئووران بەهۆی زیادبوونی ڕێژەی مشکەکان خەڵک بەرەبەرە تووشی مەرگ دەبن و دەمرن. ئاغای میشێل خزمەتکاری ماڵی دوکتۆر ڕیڤ بەهۆی ئەم پەتایەوە کە نیشانەکانی دوومەڵ و تلۆق و ئاوڵگەن دەمرێت و مردنی چەندین کەسی دیکە هەر بەم هۆکارەوە دەبێتە هۆی ئەوەی کە دوکتۆر ڕیڤ هۆکاری مەرگ بە پەتایەکی تەشەنەسێن (چاوەقووڵکە) بزانێت. بەهۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسان و دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە پەتاکە بەشێوەیەکی خێرا‌ تەشەنە دەسێنێت و دوای ماوەیەک کەرەنتینە ڕادەگەیەنرێت. بە ڕاگەیاندنی کەرەنتینە ئەندامانی زۆر بنەماڵە لەیەک جوێ دەبنەوە و زۆر بنەماڵە و کەسیش هەوڵ دەدەن هەڵبێن و تاقمێکیش تا ئەو جێگایەی توانییان لەگەڵ پەتاکە بەرەوڕوو بوونەوە. ژان تارۆ یەکێک لەو موسافیرانە بوو کە لەگەڵ دوکتۆر ڕیڤ دەستیان دایە دامەزراندنی ڕێکخراوێکی تەندرووستی خۆبەخش بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ پەتاکە.
قەشەی شار واتە باوە پانێلۆ بە خیتابە و لێدوانێک بۆ خەڵکی شار سەرەتا چاوەقووڵکە (تاعوون) و دەستی بکوژی دەگەڕێنێتەوە بۆ ئاست و ڕێژەی بەرینی گوناهی خەڵک و تۆبەنەکردن و پاشگەزنەبوونیان لە گوناهەکانیان و دەڵێت ئەمانە هۆکاری ئەوەن کە ئاوەها کارەساتێکی گەورە کەوتۆتەوە. بۆیە باوە پانێلۆ چاوەقووڵکە بە عەلەوکەر و ڕێکخەری نەزم و تەبایی دەزانێت و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵی بە بێ ئاکام و بێ کەڵک لە قەڵەم دەدا و داوا لە خەڵک دەکات ئارامیی خۆیان بپارێزن چوونکە ئەمە خواست و ئیرادەی خودایە و کەس ناتوانێت دژبەری بێت و لە هەمبەریدا بوەستێتەوە.
ڕامبێر، گەنجێکی ڕۆژنامەنووسە کە بە ڕاگەیاندنی دۆخی کەرەنتینە چەندین جار هەوڵی دا بگەڕێتەوە بۆ لای یار و دڵبەرەکەی و هەڵبێت بەڵام کاتێک دۆخ بۆ بەرگریی تۆزێک لەبار بوو و کاتێک زانی کە دوکتۆر ڕیڤیش هاوسەر و خۆشەویستەکەی کە تووشی نەخۆشی بووە و لە شارێکی دیکە بەجێی هێشتووە بڕیارەکەی دەگۆڕێت و دێتە ڕیزی گرووپی ڕزگارکەرانەی تەندرووستییەوە.
ئەگەرچی لەدواجاریشدا قەشە پانێلۆ پەیوەست دەبێ بەم ڕیزەوە بەڵام پەیوەستبوونی زیاتر لە هاودەنگییەکی تۆپزانە و ناچارییانە دەچێت تاکوو ڕەزامەندیی و دەنگهەڵبڕینێکی ڕچەشکێنانە و چالاکانە.
لەم ڕۆمانەدا کارئەکتێرەکانی ڕیڤ، ڕامبێر، تارۆ و تەنانەت قەشە پانێلۆش لە دۆخێکی هەڵبژاردنی ئەخلاقیدا ژیاون؛ یان دەبێ بە ڕیسک و مەترسیی مردنەوە لە هەمبەر پەتاکەدا بجەنگن یان دەبێ هەڵبێن و بگەڕێنەوە بۆ لای ئەو شتەی کە ئارەزوویان بۆی هەیە واتە یار، هاوسەر، ئارامیی، ژیانی سرووشتی و…و دواتر لەگەڵ ویژدانی خۆیان لە هەمبەر بژاردەکردنی کردەیەک و هۆکار و بۆچییەکەی بدوێن و دیالۆگ بکەن کە ئەمەش هەر دۆخێکی ئەخلاقییە لە حاڵەتە ئینزاعی و دەرهەست و ناپراکسیسەکەی.
بەڵام لە ئاستی پراکسیسدا لێرەدا ئەخلاق واتای بەرگریی لە تووشبووان بە پەتایەکی کوشندە یان وەکوو کامۆ بە دەربڕینێکی خوازەیی و میتافۆریک دەڵێت: “بەرگریی لە نەفرەتلێکراوەکانه”‌ کە بێگومان تەنیا نەخۆشەکانیش ناگرێتەوە. ئەخلاق لە دۆخی مردنی گشتیدا ئاوەها دەلالەتێک وەردەگرێت و هەمیشە بەرگریی لە مرۆڤ وەکوو جەستە و تەنانەت زەینییەت و ئایدیاش جەوهەری هەرجۆرە ئەخلاقێکی ناسیاسی و ئایدۆلۆژیک پێکدێنێت. لەم ڕۆمانەدا یەگەرچی خەڵکێکی زۆر دەمرن و لەناودەچن بەڵام وێنەی بەرگریی گرووپێکی ئینسانی بۆ پاراستنی ئینسان و ژیان و ژینگە هاتۆتە ناو زەمان و زمان و گێڕانەوەوە و هەر کام لەو کارئەکتەرانەی باسم کردن نوێنەری بژاردەیەکی ئەخلاقین لە دۆخی دانسقە و تایبەتدا کە بەرگریی و بوێری لە تایبەتمەندییەکانیانن. جەنگکردن لەگەڵ مەرگ بۆ پاراستنی بوون و ژیان، ئەمە جۆرێک لە بوونە کە لە ڕێگەی ململانێ و دەستەویەخەبوون لەگەڵ مەرگەوە مانای دیکە پەیدا دەکات و ئاسۆی دیکە بەڕوودا دەکرێتەوە.دۆخێکە کە وەکوو هایدیگەر دەڵێت:‌ دازاین بۆ “چرکەساتێکی” کەمیش بێت مەرگ لە بووندا ئەزموون دەکات و ئارەزووی بەرەومەرگ چوونی دازاین دەکەوێتە ناو تاقیگەی بوونەوە. لێرەدایە کە ئەخلاق و بوون پێکەوە پەیوەست دەبن و لێک دەئاڵێن.
بۆیە دەبینین لە کاتی جەنگە گەورەکان، جەنگ بە چەکی کیمیایی، مردن و قڕبوون بەهۆی خەسار و زیانەکانی سرووشت وەکوو لافاو و بوومەلەرزە و…، پەتا و نەخۆشییە ئیپیدمیک و گشتگیرەکان و…پرسی ئەخلاقی و پرسیاری من چیم لە دەست دێ؟ یان مرۆڤ بۆ وای بە سەر دێ؟ یان بۆ دەبێ وابێ؟ لە زەینی گشتییدا بە شێوەیەکی ڕێژەیی زەق دەبێتەوە.
وەڵامدانەوەی هەر تێڕوانین و گۆشەنیگایەک کە تاکەکان پێڕەوەی لێدەکەن بۆ ئەو پرسیارانەی سەرەوە و دەیان پرسیاریتری هاوشیوە تێگە و باوەڕی ئەخلاقیی مرۆڤەکان دیاری دەکەن. بەڵام بێگومان وەڵامی مامۆستایەکی ئایینی یان قەشەیەک وەکوو پانێلۆ لە ڕۆمانی چاوەقووڵکەدا لەگەڵ بەرپرسێکی حکوومی یان مامۆستایەکی زانکۆ و پزیشکێک (دوکتۆر ڕیڤ) لەگەڵ ڕۆژنامەنووسێک (ڕامبێر) و کرێکارێک و…جیاوازی تایبەتیی خۆیان هەیە و پێدەچی بەپێی هەلومەرج و فامیان بۆ واقیعی پەیوەندیدار بە کێشەکە و هەوڵێک کە بۆ پەیداکردنی وەڵامەکەیان دەیدەن لە گۆڕانی دۆخی قەیراناوی یاریدەر بێت یان نا، بەڵام لە دواجاردا هەموو وەڵامەکان بە جۆرێک لە ناو ئەخلاق و جیهانبینییەکی ئەخلاقیدا دەژین. ئەخلاق بە و واتایەی کە لە سەرەوە باسم کرد.
پرسیار لێرەدایە چ شتێک یان چ هاوکێشەیەک کارەساتەکان لە بازنەیەکی ئەخلاقی دەردێنێت و سیما و ڕوخساری دیکەی پێدەبەخشێت؟ چ شتێک دەبێتە هۆی ئەوەی کە مردن و مەرگی مرۆڤ بەهۆی کارەسات و پەتایەکی وەکوو کڕۆنا بخاتە ژێر پەردە و وەکوو شتێکی ئاسایی و تێپەڕ لە قەڵەمی بدات؟ چ شتێک دەتوانێت چارەسەر بێت و هێزێک ڕێگری لێدەکات؟ بێگومان وەڵامەکە بە وردبوونەوە لە دوو ڕووبەر و چەمکی “دەسەڵات” و “ئایدۆلۆژیا”دا خۆی دەبینێتەوە کە هەردووی ئەم دوو ڕووبەرە بە ماتۆڕ و ڕۆحییەتێک بە ناوی “بازاڕ”دا دەسووڕێن و جیهان مانیفێست دەکەن و “میدیا”ش شوێنی لێدوان و مانیفێستدانیانن و هێزی سەربازیی و ئەمنی و ئایدۆلۆژی و مەعنەویشیان لەناو هاوکێشەی بازاڕ و ئایدۆلۆژیادا خۆی پێناسە دەکات و بیچم دەگرێت.
ئەگەر سەرنج بدەینە وردەکارییەکانی سەرهەڵدانی کڕۆنا (هۆشداریدان لە 30 دێسەمبەری 2019 لە ڕێگەی دوکتۆر لی ڤێن لیانگ کە کپ کرا و خۆیشی بەهۆی کڕۆنا لە 7ی20 فێڤرییەی 2020 گیانی لەدەست دا و شاردنەوەی بە هۆکاری سیاسییەوە لەلایەن حکوومەتی چین و دواتر ئاشکرابوونی گشتی لە 20ی ژانڤییەی 2020 لە شاریی وهان) چەند گریمانە و ئەگەرمان لە بەردەمدا زەق دەبێتەوە. یەکەم ئەوەی کە ئەم ڤایرۆسە ئایا بەشێکە لە جەنگێکی بایۆلۆژیی و پیلانێکە لە دژی چین بۆ تەگەرەخستنە بەردەمی گەشەی ئابووری لە هەمبەر جەمسەرێکی ئەمریکا؟ ئایا ئامریکا دەیەوێت بە لێدانێکی ئاوایی لە چین دۆخی تاک جەمسەریی بگەڕێنێتەوە بۆ خۆی و هەژمۆنی و هەیمەنەی خۆی زیاتر بسەپێنێت؟
ئایا ئەم ڤایرۆسە یەکێکە لە فێڵە دڕندە و تاقیکردنەوە زانستییە نائەخلاقییەکانی دەسەڵات و زلهێزەکان؟ ئەو دەسەڵاتانەی کە فۆکۆ وتەنی کاتێک هەستیان بە وزە و جەوهەری خۆیان کرد زانستیش بوو بە بەشێک لەوان تا شوێنێک زانست بە بێ دەسەڵات و دەسەڵات بە بێ زانست بوونی ناپۆڕێت، ئەو دەسەڵاتانەی کە لە هەر قۆناغێکی نوێدا دونیا و بوونەوەرانیان بە شوێنی تاقیکردنەوە و تاقیگەی خۆیان زانیوه! ئایا دەسەڵات لەخۆتەن و خۆی لە خۆیدا حەز بە ئاوەها قڕانکردنێک دەکات یان بەرژەوەندییەک لە ئارا دایە؟
بێگومان دوو بەرژەوەندی بە زەقی هەمیشە لەگەڵ دەسەڵاتدا لە ئارادا بوون و هەن. بازاڕ، و هەیمەنە و دەسەڵاتی زیاتر. لێرەدایە و لە دۆخێکی ئاوەهادایە کە کڕۆنا هێشتا بۆ ڕای جیهان و خەڵکی ئاسایی و ژێر هەیمەنەی دەسەڵات سەرچاوەیەکی ڕوون و دڵنیاکەری نییە و چەند گێڕانەوە هەن:‌ یەکیان دەڵێت لە ڕێگەی شەمشەمەکوێرەوە گوازراوەتە بۆ مێروولەخۆرە و لەوێشەوە بۆ مرۆڤ! یەکی دی دەڵێت لە ڕێگەی مارەوە گوازراوەتە بۆ مرۆڤ! یەکی دیکە دەڵێت نا لە ڕێگەی تاقیگەیەکی ئاژەڵانی چین کە بەسەر ئاژەڵان تاقیکردنەوەیان ئەنجام داوە و دواتر ئاژەڵەکانیان لە بازاڕێکی کڕین و فرۆشتنی گۆشتی شاری ڤووهاندا فرۆشتووه، ‌ ئەم پەتایە بڵاو بۆتەوە!
هەموو ئەم گێڕانەوانە ئەوەمان پێدەڵێن کە حەقیقەتی ڕووداوەکە قەت نادرکێت بۆیە ئێمە دەبێت پێداگر بین لەسەر تیۆری پیلانگێڕیی! و گومانکردن لە دەسەڵات! و کایەکانی! تاقیکردنەوە و تاقیگەکانی! دەسەڵاتێک کە چاوبەستکردن لە ڕێگەی میدیا و درووستکردنی ترۆما و تۆقاندن دەکات بە ڕایەڵە و تۆڕ‌ی بەرژەوەندییەکانی خۆی لە بازاڕ. ئەمە ئەو دۆخەیە کە مرۆڤ تێیدا کاڵایەکی بێبایەخە و تەنانەت دەکرێ بڵێین لە هەندێ حاڵەتدا کاڵایەکی زیادەیە و دەبێ لەناو ببرێت، مرۆڤێک کە فۆکۆ وەکوو باسی دەکات خۆی بەشێکە لە دەسەڵات و لەژێر هەیمەنەی خودی دەسەڵاتدایە لە ڕێگەی بەشداریی خۆی لە کایە و تەڵە و داوەکانی ناو دەسەڵات، ڕەنگە هەر ئەمە بێت کە دوو واتای جیاواز و تەنانەت دژبەیەکی لە چەمکی سووژە لای فۆکۆ درووست کردبێت سووژەیەک کە واتای بکەری هەیە و بکەرییەکەی سنووردارو بێ واتایە و سووژەیەک کە واتای بەرکاری هەیە و لە ناو تۆڕێکی مەزن لە کایەکانی دەسەڵاتدا بەشدارە و خۆی بووە بە بەشێک لە دەسەڵات.
لێرەدا وەکوو فۆکۆ دەڵێت لە هەر کوێدا دەسەڵات و کایەکانی هەبن بەرگرییەکیش هەیە. کڕۆنا جیا لەوەی نەخۆشی و پەتایەکی گەشەسێن و نەناسراوە کە جیهانی زانست و تەکنۆلۆژیا و دیجیتاڵ و پزیشکیی ئەمڕۆیی دەڵێن “جارێک” دەرەقەتی نایەین کایەیەکی مەزنی ڕایەڵەیەکی جیهانیی دەسەڵات و ڕۆحی هەژموونیخواز و هەیمەنە پەرستیشێتی بۆ خەساندنی زیاتری مرۆڤ و لەقاودانی ئەکت و خەیاڵ و بەرگریکانیان. بۆ نموونە لە دەسەڵاتێکی ئایدۆلۆژیکی وەکوو ئێران کڕۆنا وەکوو جیهانبینی قەشە پانێلۆ دەخوێنرێتەوە و بە تاقیکردنەوەی خودای دەزانن، هێشتا کۆبوونەوە ئایینیەکان لە شارێک کە یەکەمجار کڕۆنای لێ دەرکەوتووە واتە قوم بەردەوامە و بڕیارە کەرەنتینەیەکی ئەوتۆش لە ئارادا نەبێت، ئەمە لە کاتێکدایە بەهۆی میدیای جیهانیی و دەسەڵاتی ئامادە لە ناو میدیادا دۆخێکی ترسناک و تۆقێنەر و ترۆماتیک بە ناو هەموو خەڵکدا بڵاو بۆتەوە.
شارەکان وەکوو شاری ڕۆحلێکەوتووانیان لێهاتووە، پێوەندیی جەستەیی تەواو بەرەو کزبوون دەچێت، پێوەندی بە سرووشت و ئاسمان و زەوینەوە خەریکە دەچێتە حاڵەتێکی نائاسایی و نادیارە وە و مرۆڤ بەرەو دۆخێک لە لەخۆنامۆبوون و خەمۆکیی وەها دەچێت کە وەکوو نیچە دەڵێت توانای بیرکردنەوەیان لێ زەوت دەبێت چوون سووژەی خەمۆک ناتوانێ بیر بکاتەوە. لێرەدا ئۆبژە لەدایک دەبێت و ئەو شتەی کە دەسەڵات پێویستێتی، ئۆبژەیەک کە ناوی دیکەی دەبێتە کاڵا و لە بازاڕدا بە هەر جۆرە مەکیاج و دەسکارییەک ئاڕاستە دەکرێت، یان دەکەوێتە خزمەت تاقیکردنەوەیەکی دیکەی زانست و دەسەڵات خۆی پێ ڕەگوڕیشەدارتر دەکات؟ ئایا چارەنووسی مرۆڤ لەم کایە سامناکە پرسێکی ئەخلاقی نییە؟ ئایا پرسیارکردن لە شێوەی مان و مەرگی مرۆڤ بە منداڵ و گەنج و پیر و … ئەو ئەکتە نییە کە دەبێ بۆ گەڕاندنەوەی حورمەت بۆ ئینسان و مانابەخشین بە ژیانی ڕۆژانەی و بوونی بیخەینە ڕوو؟
سەرچاوەکان:
1-ێلبر کامو، طاعون، ترجمة ڕضا سید حسینی، انتشارات نیلوفر
2-احمد خالقی دامغانی، قدرت، زبان، زندگی ڕوزمرە در گفتمان فلسفی-سیاسی معاصر، تهران: گام نو، 1382.
[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 319
HashTag
Fuentes
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 06-06-2023
Artículos relacionados: 2
Grupo: Artículos
Lenguaje de los artículos: کوردیی ناوەڕاست
Dialecto: Kurdo - Sorani
Publication Type: Born-digital
Tipo de documento: Idioma original
Technical Metadata
Calidad de artículo: 99%
99%
Añadido por ( ڕۆژگار کەرکووکی ) en 06-06-2023
Este artículo ha sido revisado y publicado por ( شادی ئاکۆیی ) en 06-06-2023
Este artículo ha actualizado recientemente por ( شادی ئاکۆیی ) en: 06-06-2023
URL
Este artículo ha sido visitado veces 319
Kurdipedia son las mayores fuentes de información kurda!
Artículos
La formación del Kurdistán y la seguridad societal
Biblioteca
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
Artículos
​Mohandas Gandhi habla con Abdullah Öcalan ​- Sobre la violencia, la no violencia y el Estado
Biblioteca
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
Biblioteca
Los kurdos en Iraq
Biografía
Abdullah Öcalan
Biblioteca
Kurdistán: desmantelando al Estado
Biblioteca
Revolución de las mujeres y luchas por la vida ¡Defender Rojava

Actual
Biblioteca
El fusil de mi padre
24-12-2013
بەناز جۆڵا
El fusil de mi padre
Partidos y Organizaciones
Partido de los Trabajadores de Kurdistán
14-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Partido de los Trabajadores de Kurdistán
Biblioteca
Los Refranes Kurdos
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Los Refranes Kurdos
Biblioteca
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
Biblioteca
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
20-10-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
Nuevo elemento
Biblioteca
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
20-10-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Kurdistán: desmantelando al Estado
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Revolución de las mujeres y luchas por la vida ¡Defender Rojava
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Los kurdos en Iraq
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
LA CONSTRUCCIÓN DE NACIONALISMOS EN EL KURDISTÁN
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Los Refranes Kurdos
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Estadística
Artículos 518,862
Imágenes 106,274
Libros 19,333
Archivos relacionados 97,317
Video 1,398
Kurdipedia son las mayores fuentes de información kurda!
Artículos
La formación del Kurdistán y la seguridad societal
Biblioteca
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
Artículos
​Mohandas Gandhi habla con Abdullah Öcalan ​- Sobre la violencia, la no violencia y el Estado
Biblioteca
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
Biblioteca
Los kurdos en Iraq
Biografía
Abdullah Öcalan
Biblioteca
Kurdistán: desmantelando al Estado
Biblioteca
Revolución de las mujeres y luchas por la vida ¡Defender Rojava

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Contacto | CSS3 | HTML5

| Página tiempo de generación: 0.516 segundo!