پێگەی پەیمانگای ئەمریکی ئینتەرپڕایزی ئەمریکی ڕاپۆرتێکی لەسەر دۆخی هەرێم و کێشەکانی نێوان پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی بڵاوکردەوە و ئەو هەڕەشەیەشی ئاشکراکردووە، کە باربارا لیڤ، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەرپرسانی ئەو دوو حیزبەی کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، بابارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە سەردانەکەیدا بۆ ناوچەکە لە هەفتەی ڕابردوو، دوو بژاردەی بە دوو لایەنە سەرەکییەکەی هەرێمی کوردستان داوە، ئەویش ئەوە بووە، یان لەگەڵ ئێمە کار دەکەن، یان پشتگیری ئەمریکا لە دەست دەدەن.
هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە، لیف نەک تەنیا ئەوە، تەنانەت جەختیکردووەتەوە، کە نەک دەبێت کێشەکانتان چارەسەر بکەن، بەڵکوو بەردەوامی پشتگیرییەکانی ئەمریکاشی بۆ هەرێمی کوردستان بە ئەنجامدانی چاکسازی ڕاستەقینەوە بەستووەتەوە.
هەروەها ڕۆژنامەکە باسی لەوەش کردووە، کە دەبێت ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان فراوان بکرێت و کۆتایی بهێنرێت بە دەستگیرکردن و زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووسان. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 419
Escriba su comentario sobre este artículo!