زۆرجار باسی سوودەکانی میوە دەکرێت کە چەند تەندرووستە بۆ مرۆڤ، بێگومان ئەمە ڕاستە و چەندین لێکۆڵینەوە پشتگیری ئەو ڕاستییە دەکەن، بەڵام لە هەمان کاتدا نابێ ئەوەت لەبیرچێ کە میوە بڕێکی زۆر شەکر لە خۆی دەگرێت وە پێویستە بە وریاییەوە بخورێت نەک زیاد لە پێویست.
لە لێکۆڵینەوەیەکی زانستی کە کۆمەڵێک پڕۆفیسۆری پسپۆڕ لە هەردوو زانکۆکانی کامبریدج و هارڤارد کردیان، ئەوە دەرکەوت کە شەکری ناو میوە ڕاستەوخۆ پەیوەندی نییە بە تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری 2، بەڵام بە مەرجێک میوەکان وەک خۆیان بخورێن و نەکرێنە شەربەت، چونکە ئەوکات جیاوازی دەبێت و ڕیشاڵە بە سوودەکانی ناویان وەرناگریت، وە هەروەها جیاوازی هەیە لە بەینی میوەکان، سەبارەت بە ڕێژەی شەکر، هەندێک زۆرتریان تێدایە وەک لەوانی تر.
=KTML_Bold=ئەو میوانەی شەکریان زۆرە ئەمانەن:=KTML_End=
=KTML_Bold=- گێلاس:=KTML_End= کوپێک گێلاس یەکسانە بە 18 گرام شەکر.
=KTML_Bold=- مۆز:=KTML_End= یەک مۆزی مامناوەند یەکسانە بە 14 گرا م شەکر، هەتا دەتوانیت لەگەڵ شۆفان تێکەڵی بکە، ڕیشاڵی زیاتر وەردەگریت و تەندرووستترە.
=KTML_Bold=- هەنجیر:=KTML_End= دوو هەنجیری مامناوەند یەکسانە بە 16 گرام شەکر.
=KTML_Bold=ئەو میوانەی شەکریان کەمە ئەمانەن:=KTML_End=
=KTML_Bold=• شلیک:=KTML_End= کەمترین شەکر و ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵ لەخۆی دەگرێت.
=KTML_Bold=• سندی:=KTML_End= یەک سندی مامناوەند تەنیا 8 گرام شەکر لەخۆی دەگرێت.
=KTML_Bold=• ئەڤۆکادۆ:=KTML_End= تاکە میوەیە کە ڕێژەی شەکری سفرە. [1]