پسپۆڕانی بواری تەندرووستیی دەڵێن، لە هەندێک گرفتی تەندرووستیی ئاساییدا وەک سەرئێشە و هەوکردنی گیرفانەکانی لوت، دەکرێت دەرمانی ماوە بەسەرچوو بخورێت، بەڵام ئەگەر گرفتە تەندرووستییەکە گەورەبوو ئەوە نابێت بەهیچ شێوەیەک دەرمانی ماوە بەسەرچوو بخورێت.
بە وتەی پسپۆڕان، بەشێکی زۆر لەدەرمانەکان بەتایبەت حەب و کەپسولەکان ماوەی بەسەرچوونیان زۆر لەو بەروارە زیاترە کە لەسەر پاکەتی دەرمانەکە نووسراوە، بەشێوەیەک باس لەوەدەکرێت، دەتوانرێت دوای 5 بۆ 10 ساڵ لە ڕێکەوتی بەسەرچوونی دەرمانەکە بخورێت، بەوپێیەی درووستکەرانی دەرمان بەشێوەیەک درووستیدەکەن کە دوای ماوەیەکی زۆر لە ڕێکەوتی بەسەرچونیدا بە کارایی و سەلامەتیی بمێنێتەوە کە بەگشتیی لەدوای دەرچونی ماوەی بەکاربردنی لەنێوان 1 بۆ 5 ساڵ دادەنرێت.
ئەوەش هاتووە، بەشێکی زۆر لە دەرمانەکان دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر لەبەسەرچونیان، بەڕێژەی لەسەدا 90 کاراییەکەیان دەمێنێتەوە و سەلامەتن.
لەگەڵ ئەوەشدا، بەشێک لە دەرمانەکان لەدوای بەسەرچوونیان نابێت بەکاربهێنرێن، وەک ئەو دەرمانانەی چارەسەریی نەخۆشییە درێژخایەنەکان دەکەن، وەک دەرمانی نەخۆشییەکانی دڵ و نەخۆشیی شەکرە، لەبەرئەوەی زۆر گرنگە بەڕێژەی لەسەدا سەد کاراییان هەبێت.
پزیشکان باسیان لەوەکردووە، ئیترۆگلیسرین یەکێکە لەو دەرمانانەی کە دوای کردنەوەی سەری شوشەکە بەخێرایی کاراییەکەی لەدەستدەدات، ئەنسۆلین و ڤاکسینەکان و ئەنتی بایۆتیکەکان کە پێویستە لە کەشێکی سارددا هەڵبگیرێن، ئەگەر نا کاراییەکەیان لەدەستدەدەن. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 829
Escriba su comentario sobre este artículo!