ئەمڕۆ دووشەممە #10-04-2023#، شاندێکی پەڕڵەمانی ئێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی هێرشکردنەسەر فڕۆکەخانەی #سلێمانی# گەیشتنە سلێمانی و لەگەڵ پارێزگاری شارەکە کۆبوونەوە.
دوای کۆبوونەوەکە #هەڤاڵ ئەبوبەکر#، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، شاندەکە پێیان وابوو هەر هێرشێک بۆ سەر سلێمانی هێرشە بۆ سەر ئاساییشی ئێراق و کار بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەو ڕووداوە دەکەن.
ئاماژەی بە ئەوەش کرد، پێویستە هەردوو حکومەتی هەرێم و ئێراق لەسەر ئەو ڕووداوە ڕوونکردنەوە بدەن، پارێزگای سلێمانی ئارامە و فڕۆکەخانەکەشی نەک تەنیا لەسەر ئاستی پارێزگاکە، بەڵکوو لەسەر ئاستی ئێراقیش ئارامە.
پارێزگاری سلێمانی باسی تورکیا دەکات و دەڵێت: لە ڕۆژی یەکەمی ڕووداوەکەوە بە فەرمی ناڕەزایەتی خۆمان گەیاندووەتە کونسوڵی گشتی تورکیا لە #هەولێر# و لەگەڵ وەزارەتی درەوەی تورکیا و باڵیۆزخانەی تورکیا قسەمان کردووە، لە بارەی ڕاگرتنی گەشتەکانی تورکیا و دووبارە نەبوونەوەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی.
ڕۆژی هەینی ڕابردوو #07-04-2023# بەدرۆن هێرش کرایەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و ئەو ڕووداوەش کاردانەوەی لێکەوتەوە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 569
Escriba su comentario sobre este artículo!