تورکیا مەرجێکی تری بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان داناوە و داوای جێبەجێکردنی دەکات.
مەرجەکەی تورکیا ئەوەیە، کە دەبێت ئێراق بچێتە ژێر باری ئەو قەرزانەی هەم حکومەت، هەم کۆمپانیا تورکییەکان لەسەر حکومەتی هەرێم هەیانە.
تورکیا جەختیکردووەتەوە، تا ئەو مەرجە جێبەجێنەکرێت و قەرزەکان نەدرێتەوە، ئامادەنییە ڕەزامەندی بدات بە دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
بڕیارە لەم هەفتەیەدا شاندێک لە وەزارەتی نەوتی ئێراق بۆ گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسەو بابەتی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم سەردانی تورکیا بکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەنقەرە ڕێککەوتن بکەن. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 467
Escriba su comentario sobre este artículo!