خانمە پزیشکێکی پسپۆڕی بواری نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن لە ڕووسیا دەڵێت: هەندێک خواردنی دیاریکراو کە ئاستێکی بەرزی گلیسەمییان هەیە، بەشێوەیەکی مەترسیدار ئەگەری تووشبوون بە خەستبوونەوە و بە کڵۆبوونی خوێن زیاد دەکەن.
بەگوێرەی پێگەی میدیک فۆرومڕوی ڕووسیی، دوکتۆرە ئانا کۆرینیڤیچ پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن باسی لەوەکردووە، ئەگەربێت و مرۆڤ بەشێوەیەکی بەردەوام هەندێک خواردنی دیاریکراو بخوات، ئەوە مەترسیی خەستبوونەوەی خوێن و درووستبوونی جەڵتەی دڵی زیاد دەکات.
ئەو خانمە پزیشکە ڕووسییە ئاماژەی بۆئەوەکردووە، خۆراکانەی دەبنە هۆی خەستبوونەوەی خوێنی کەسەکە و بەکڵۆبوونی خوێنەکەی بەشێوەیەکی سەرەکیی بریتین لە: ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە کاربۆهیدرایتە سادەکان کە چەند جۆرێکی جیاوازی شیرینییەکان و ئەو بەنانکراوانە دەگرێتەوە کە لە شەکر و ئاردی سفر درووستدەکرێن.
باسی لەوەشکردووە، زۆرجار بڕێکی زۆر شەکر لە سۆسی ئامادەکراو و خواردنە خێراکان و بەرهەمە خۆراکییە کەم چەورییەکاندا هەیە.
کۆرینڤیچ دەڵێت: خواردنەوە کحولییەکانیش یەکێکی ترن لە هۆکارەکانی خەستبوونەوە و بە کڵۆبوونی خوێن و دواجار درووستبوونی جەڵتەی دڵ، بەشێوەیەکی زۆرینەی ڕووداوەکانی جەڵتەی دڵ و لوولەکانی خوێن کە هۆکارەکەی مادە کحوولییەکانە، لە ڕۆژی دوای خواردنەوەیاندا درووستدەبێت. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 564
Escriba su comentario sobre este artículo!