#نەرمین مەعروف# ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق ئاشکرایکرد، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی دانەوێڵەی سەربە وەزارەتی بازرگانی ئێراق ئاگاداریکردۆتەوە لەوەی سبەینێ #14-02-2023# چەکی پارەی ساڵی 2015 و 2016 ی شایستەی گەنمی جووتیارانی هەرێم خەرج دەکەن، کە بڕەکەی 272 ملیار دینارە.
د. نەرمین مەعروف ئاماژەی بەوەشکردووە، خەرجکردنی چەکی پارەی شایستەی دارایی جووتیارانی هەرێم بۆ ساڵانی 2015 و 2016 لە دوای ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێراق بووە. وتیشی، وەک ئەوەی بەڵێنی دابوو بە جووتیارانی هەرێم، بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 382