برایە بەتۆ نەبایە، کوڕگەڵ ژنی بگایە.
لە ژیاندا کەسە ڕاستەقینەکان کەڵکی یەک دەگرن، لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا خزم و کەس لە کاتی تەنگانە و کێشە و گرفتدا دەستگیرۆیی یەک دەکەن، دەست دەدەنە ژێر باڵی یەک بۆ ئەوەی نەکەون، بەڵام ئەو کەسە نزیکانەی کە لە گرفتەکاندا پشتت تێدەکەن و ئامادەیی هاوکاریان نییە، کاتێک لێنان دەقەومێ، کەس هەقی بەسەریانەوە نییە. واتە؛ هەر برایەک یان هەر کەسێک کەبەکەڵکی تۆ نەیەت، لە ژیانیدا چیبەسەربێت با بێت. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 634