سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بە بۆنەی ساڵیادی ڕاگەیاندنی #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان#ەوە پەیامێک ئاڕاستەی ئەمیندار و ئەندامانی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی حزبەکە دەکات. لە پایامەکەی سەرۆک #بافڵ تاڵەبانی# بۆ یەکگرتووی ئیسلامی هاتووە، هیوادارم ئەم یادە دەرفەتێک بێت بۆ قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و هەماهەنگی زیاتر لەپێناو سەقامگیریی هەرێمەکەمان و خزمەتکردنی زیاتری خەڵکە خۆشەویستەکەمان. لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا هاتووە، ئەرکی هەموولایەکمانە بە ڕۆحێکی کوردانە و دوور لە جیاوازییەکانمان خەبات بۆ مافەکانی کورد بکەین و پێکەوە کوردستان بەرەو ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی زیاتر ئاڕاستە بکەین. سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی هەر لە پەیامەکەیدا دەڵێت: بە بۆنەی ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانەوە پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی ئێوە، ئەندام و لایەنگرانتان دەکەم. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 779