$هەڵوێستی گۆڕان چییە؟$
#بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# جارێکی تر داوای درووستکردنی هاوپەیمانی و یەکگرتنەوەی لە بەرپرسانی #بزووتنەوەی گۆڕان# کردووە.
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە دواین کۆبوونەوەی لەگەڵ عومەر سەید عەلی، ڕێکخەری دەست لەکارکێشاوەی بزووتنەوەی گۆڕان ئەو داواکارییەی بە فەرمیی خستووەتەڕوو.
بافڵ تاڵەبانی جەختیکردووەتەوە، کە یەکێتی و گۆڕان دوو هێزی گەورەن لە هەرێمی کوردستان و لە سنووری #سلێمانی#ش کاریگەریی گەورەیان هەیە، بۆیە پێویستە هاوپەیمان و یەکگرتوو بن لە ئێستا و لە داهاتووشدا.
لەبارەی هەڵوێستی گۆڕان لە بارەی ئەو داواکارییەوە، عومەر سەید عەلی باسی لەوە کردووە، ئەو ئێستا بڕیاربەدەستی یەکلاکەرەوەی گۆڕان نییە و دەبێت چاوەڕێی ئەنجامدانی کۆنفرانسی نیشتمانی بکەن، ئەوکات ڕێکخەر و خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان چ بڕیارێک دەدەن، ئەوە دەبێتە هەڵوێستی فەڕمی گۆڕان. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 442
Escriba su comentario sobre este artículo!