$لە یەک کاتدا، لاهور شێخ جەنگى و بەرهەم ساڵح و ئەنجوومەنى باڵا، دەست بە جوڵە دەکەن$
جووڵە و فشارەکانى چەند گرووپ و سەرکردەیەکى یەکێتیى بە ئاڕاستەى فشار خستنە یەکێتیى، بەرپرسانى ئەو حزبەى نیگەران کردووە.
دۆخى #یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان# بە ئاڕاستەى توند دەڕوات بە و پێییەى جووڵەکانى #لاهور شێخ جەنگى#، هاوسەرۆکى یەکێتیى و ژمارەیەک لە سەرکردەکانى ئەنجوومەنى باڵاى سیاسى ئەو حزبە و #بەرهەم ئەحمەد ساڵح#، سەرۆک کۆمارى پێشووى ئێراق لە کاتدا بەشێوەیەکى جیاواز فشارەکانیان بۆ سەر ئەو حزبە زیادیکردووە.
ئەو فشار و جووڵانەى ئەو لایەن و سەرکردانەى یەکێتیى، ستافى نوێى یەکێتیى لەنێویشیان ماڵى تاڵەبانیان نیگەران کردووە و ترسى ئەوەیان هەیە دۆخەکە بە زیان بۆ سەر یەکێتیى بشکێتەوە.
جگە لە فشارى ئەو گرووپ و لایەنەنانە ژمارەیەک لە ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتى ئەو حزبە لە دۆخى ناوخۆیى ئێستاى یەکێتیى ناڕازی و نیگەرانن. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 470
Escriba su comentario sobre este artículo!