لە سەردەمی بەعس دوو کەس بە یەکەوە ڕابوەستایە هێزە ئەمنییەکانی بەعس دەستگیریان دەکردوو دەیانوت ئێوە موخەریبن بە تەمای ئینقڵابن، لە ئەمڕۆشدا هەندێک مەلای شەڕواڵ پیس ئەوانەی قورئان بۆ هەوەسبازیەکانی خۆیان بەکاردێنن، ئەوانەی چوار ژنی بەناو شەرعی و سێ چوار مسیار و بندیواریان هەیە، هەر کە دوو ژن کۆدەبنەوە، دەکەونەپەلاماردان و جنێوپێدانییان ، دوێنێ کۆمەڵێک ژن کە لەنێویاندا خەڵکی حیجابیشی تێدایە، من زۆربەیان دەناسم ژنی ڕەسەنن و خاوەنی هاوسەر و منداڵن پڕۆژەیەکیان ڕاگەیاندووە.
کەچی دیسان پیاوە درۆزنەکانی ئایین و گرووپە جنێو فرشەکانیان کەوتونەتە جنێودانیان، کاکە قەسەم بە اللە درۆیە هیچ کام لەو ژنانە لەگەڵ ئەوە نییە پیاو لە پیاو مارە بکرێت و ژن لە ژن عەیبە ئەم بوختان و درۆ و چەواشەکاریە، موسڵمان موسڵمان بێت چۆن دەبێت جنێوفرۆش و بوختان چی بێت؟! [1]
#هێمن مامەند#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 660
Escriba su comentario sobre este artículo!