دەقی ڕوونکردنەوەکە:
ڕوونکردنەوەیەکی گرنگ بۆ ڕای گشتی
دوای بڕیارەکەی بافڵ #جەلال تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بۆ داخستنی هەموو ئەو شوێنانەی گەڕەکی سەرچنار کە دوورن لە ئاین، ئاکار و ڕەوشتی بەرزی کۆمەڵگەی کوردییەوە، سەرۆک بافڵ بڕیاریشیداوە سەرجەم پێداویستییە خزمەتگوزارییەکان کە پێویست و گونجاون بۆ سەیرانگەی سەرچنار و ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ خێزانەکان دابینبکات.
خزمەتگوزارییەکان ڕووناککردنەوەی شەقامەکان، ناشتنی نەمام و سەوزکردنی زیاتر و جوانترکردنی باخچەکان، پاککردنەوەی سەیرانگەکان، دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام بۆ خەڵک لە ڕووی ئاسایش و ئارامییەوە هەروەها دروستکردنی شوێنی یاریی منداڵان لە خۆدەگرێت.
ئەم هەنگاوەی سەرۆک بافڵ دەستپێکی ڕاگەیاندنی پرۆژەیەکی گەورەترە بەناوی (ئاشتکردنەوەی #سلێمانی#) و لە سەیرانگەی سەرچنارەوە وەک سیمایەکی مێژوویی و گرنگی شارەکە دەستپێدەکات و لەپێناو ئاوەدانکردنەوە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ سلێمانی بەردەوام دەبێت.
لەگەڵ ڕێزدا
نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 801
Escriba su comentario sobre este artículo!