لە ماوەی 11 مانگی ڕابردووی ئەمساڵی 2022 لە دادگای #سلێمانی#، 16 هەزار گرێبەستی هاوسەرگیری تۆمارکراون و لە دادگای #هەڵەبجە#ش 11 هەزار و 70 گرێبەستی هاوسەرگیری تۆمار کراون، نزیکەی لە %30 ئەو هاوسەرگیرییانە هەڵوەشاونەتەوە.
لە دادگای سلێمانی لە ماوەی 11 مانگی ڕابردووی ئەمساڵ 16 هەزار و 12 پڕۆسەی هاوسەرگیری لە داگای باری کەسی سلێمانی تۆمارکراون، لە %68 ئەو کوڕ و کچانەی هاوسەرگیرییان کردووە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 20 ساڵیدا بووە. لە %15ی ئەوانەشی گرێبەستی هاوسەرگیریان بۆ کراوە ئەو پیاو و ژنانە بوون بۆ جاری دووەمیان بووە بچنە پڕۆسەی هاوسەرگیرییەوە.
لە مساڵدا زۆرترین خواست لە تۆمارکردنی پڕۆسەی هاوسەرگیری لە ڕێکەوتی #02-02-2022#دا بووە، کە پێشتر کاروبارەکانیان تەواو کردووە، بەڵام لەو بەروارە گرێبەستەکەیان تۆمارکردووە ئەوەش بەهۆی جوانی ئەو بەروارەوە، بەڵام هەر لەمساڵدا لە کۆی ئەو 16 هەزار و 12 پڕۆسەی هاوسەرگیرییەی کە لە سلێمانی تۆمارکراون پێنج هەزار و 12 کەس داوایان تۆمارکردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی هاوسەرگیرییەکەیان و لێک جیابوونەتەوە.
لە ماوەی 11 مانگی ڕابردووی ئەمساڵ 11 هەزار و 70 گرێبەستی هاوسەرگیری تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش سێ هەزار و 76 هاوسەر لە یەکتر جیابوونەتەوە، بەراورد بە 11 مانگی ساڵی ڕابردوو پڕۆسەی هاوسەرگیری لە هەڵەبجە کەمی کردووە کە لە ساڵی 2021 دا 12 هەزار و 98 گرێبەستی هاوسەرگیری تۆمارکراون، بەڵام جیابوونەوە زۆرتربووە و بووەتە سێ هەزار و 86 هاوسەر لێک جیابوونەتەوە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 624
Escriba su comentario sobre este artículo!