#بەرهەم ساڵح# بۆ #کۆمەڵ# و #یەکگرتوو#:
جگە لە #پارتی#، بەشێک لە یەکێتییەکانیش فشارم بۆ دێنن
بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و کاندیدی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پۆستە، داوای پشتیوانی لە کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتووی ئیسلامی کردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە دوو سەرچاوەی جیاواز دەست بوار کەوتووە، لە کۆبوونەوەکانی بەرهەم ساڵح لەگەڵ #عەلی باپیر# سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری و #سەڵاحەدین بەهادین# ئەمینداری یەکگرتوو، کە هەفتەی ڕابردوو بەرێوەچوو، ناوبراو داوای هاوکاری لەو دوو بەرپرسە کردووە.
هەر بەپێی زانیاری سەرچاوەکان، بەرهەم ساڵح باسی لەوە کردووە، پارتی دیموکرات دەیەوێت خواستی خۆی زاڵ بکات بەسەر هەموو لایەنە کوردییەکان چ لە #بەغدا# چ لە #هەولێر#، بۆیە نابێت لایەنەکان بچنە ژێر باری فشارەکانی ئەو حیزبە.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، بەرهەم ساڵح جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە جگە لە پارتی لە ناوخۆی یەکێتیش فشاری لەسەرە، بەڵام ئەو نایەوێت بچێتە ژێر باری فشارەکان و لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بەردەوام دەبێت.
بوار زانیویەتی، بەرهەم ساڵح داوای پشتگیری لە سەرۆکی کۆمەڵ و ئەمینداری یەکگرتووش کردووە و جەختیشیکردووەتەوە، کە نابێت ئەوانیش هاوشێوەی بەشێک لە یەکێتی تەسلیمی فشارەکانی پارتی ببن. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,120
Escriba su comentario sobre este artículo!