بۆ ژینا
لە کتێبی: #قەڵای ڕاز#
بەرهەمی: #ژیلا حسێنی# (1964-1996)
ڕۆحێکی سپیپۆش بوویت و
بەدەم سەرما و کڕێوەوە دەرکەی ژوورەکەمت لێ دا
بووی بە بارانی پەپوولە و باریتە سەر هەردوو چاوم
چاوەکانم کیشوەری ئاگر و سۆزە
بۆیە گیانت بوو بە ڕووباری حەسرەت و
لەسەر گۆنام شەپۆلی دا [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,176