ئاو لەسەر من کە تێپەڕی، چ یەک گەز چ سەد گەز.
کەسێک بخنکێ لە ئاودا، جا چ ئاوێکی تەنک بێ چ دەریایەکی قوڵبێ کە خنکا دەمرێ و کۆتایی دێت. مەبەست ئەوەیە مرۆڤ لەچوونەناو ناو ئاو بترسێ باشە. پێشوان لەسەر قوڵیی ئاو چیرۆکێکیان لەسەر مەلای مەشهور هەیە و دەڵێت: جارێک کۆمەڵێک پیاو دەیانویست لە چەمێک بپەڕنەوە، بەرێکەوت مەلا لەسەر چەمەکە بوو، وتیان: مەلا ئەرێ ئەم ئاوە قوڵە یان تەنک؟ مەلا وتی: وەڵا ئێستا دوو سێ قاز لێرەوە پەڕینەوە.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,065