Biblioteca Biblioteca
Buscar

Kurdipedia son las mayores fuentes de información kurda!


Search Options





Búsqueda Avanzada      Teclado


Buscar
Búsqueda Avanzada
Biblioteca
Nombres Kurdos
Cronología de los hechos
Fuentes
Historia
Colecciones usuario
Actividades
Buscar Ayuda?
Publicación
Video
Clasificaciones
Elemento Random!
Enviar
Enviar artículo
Enviar imagen
Survey
Su opinion
Contacto
¿Qué tipo de información necesitamos!
Normas
Términos de uso
Calidad de artículo
Instrumentos
Acerca
Kurdipedia Archivists
Artículos nosotros!
Añadir Kurdipedia a su sitio web
Añadir / Eliminar Email
Estadísticas de visitantes
Estadísticas de artículos
Fuentes Convertidor
Calendarios Convertidor
Lenguas y dialectos de las páginas
Teclado
Enlaces útiles
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Idiomas
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mi cuenta
Registrarse
Membresía!
Olvidó su contraseña?
Buscar Enviar Instrumentos Idiomas Mi cuenta
Búsqueda Avanzada
Biblioteca
Nombres Kurdos
Cronología de los hechos
Fuentes
Historia
Colecciones usuario
Actividades
Buscar Ayuda?
Publicación
Video
Clasificaciones
Elemento Random!
Enviar artículo
Enviar imagen
Survey
Su opinion
Contacto
¿Qué tipo de información necesitamos!
Normas
Términos de uso
Calidad de artículo
Acerca
Kurdipedia Archivists
Artículos nosotros!
Añadir Kurdipedia a su sitio web
Añadir / Eliminar Email
Estadísticas de visitantes
Estadísticas de artículos
Fuentes Convertidor
Calendarios Convertidor
Lenguas y dialectos de las páginas
Teclado
Enlaces útiles
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Registrarse
Membresía!
Olvidó su contraseña?
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Acerca
 Elemento Random!
 Términos de uso
 Kurdipedia Archivists
 Su opinion
 Colecciones usuario
 Cronología de los hechos
 Actividades - Kurdipedia
 Ayudar
Nuevo elemento
Biblioteca
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
20-10-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Kurdistán: desmantelando al Estado
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Revolución de las mujeres y luchas por la vida ¡Defender Rojava
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Los kurdos en Iraq
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
LA CONSTRUCCIÓN DE NACIONALISMOS EN EL KURDISTÁN
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Los Refranes Kurdos
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Estadística
Artículos 518,411
Imágenes 104,866
Libros 19,372
Archivos relacionados 97,508
Video 1,398
Biblioteca
El fusil de mi padre
Partidos y Organizaciones
Partido de los Trabajadores...
Biblioteca
Los Refranes Kurdos
Biblioteca
La revolución de Kurdistán ...
Biblioteca
Liberando la vida: la revol...
پزیشکێک: بۆ ڕەگەزگۆڕین، دەبێ ڕەچاوی لایەنی دەروونی بکرێت نەک جەستەیی
Grupo: Artículos | Lenguaje de los artículos: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Clasificación elemento
Excelente
Muy bueno
Promedio
Pobre
Malo
Añadir a mis colecciones
Escriba su comentario sobre este artículo!
Titel der Geschichte
Metadata
RSS
Búsqueda en Google de imágenes relacionadas con el elemento seleccionado!
Buscar en Google para el artículo seleccionado!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

د. محەمەد سوهەیب

د. محەمەد سوهەیب
دەروونزانی و یاسا: گرفتی هۆرمۆنی، کاریگەریی لەسەر بڕیاری ڕەگەزگۆڕین دەبێت و یاسای عێراقییش ڕێی پێ نەدا

لە ماوەی ڕابردوودا، چەند گەنجێک بە دەستی خانەوادەکانیان کوژران، دوای ئەوەی ڕەگەزی خۆیان گۆڕیبوو، پسپۆڕێکی جەستەیی بە پێویستی دەزانێت ئەو کەسانەی گرفتی ڕەگەزی و شێواوییان هەیە، گوێیان لێ بگیرێت و بەپێی ئارەزووەکانیان چارەسەریان بۆ بکرێت، پسپۆڕێکی دەروونییش جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەو کەسانە دواتریش دەروونیان ناجێگیر دەبێت، یاساناسێکیش لە ڕووی یاساییەوە باس لە ڕاستکردنەوە و گۆڕینی ڕەگەز دەکات.

لەم بارەیەوە، د. محەمەد سوهەیب، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گورچیلە و میز و میزەڕۆ، مامۆستا لە زانکۆی هەولێری پزیشکی، بۆ (باسنیوز) ئاماژە بەوە دەدات کە دوو هۆکار هەن بۆ ئەوەی هاندەری ڕەگەزگۆڕین بن، یەکەمیان تێکچوونی کرۆمۆسۆماتە، جۆرە کرۆمۆسۆماتێک هەیە تێکەڵە، جەستەیان نە بە ئافرەت و نە بە پیاو دەچێت، تەنانەت ئەندامی زاوزێیشیان تێکەڵە و یەکلا نەبووەتەوە، بۆ نموونە، منداڵدانی نییە، بەڵام ئەندامی زاوزێی وەک ئافرەتانە، لە هەمان کاتدا هێلکەی گونیشی هەیە، ”ئەوانە ڕەگەزی تێکەڵن، ئەوەش یەکەم هۆکارە کە کێشەکەی کرۆمۆسۆماتە، بۆ دووەم هۆکاریش ئەوا هۆکاری دەروونییە کە خۆی لە ڕەگەزێکی دیکە دەبینێتەوە، بۆیە پزیشکیش دەبێت لەگەڵ بیر و دەروونی نەخۆشەکە بڕوات کە ئەو خۆی دەیەوێت چ ڕەگەزێک بێت، نابێت دژی بیرکرنەوە و لایەنە دەروونییەکەی بیت''.

ئەو پزیشکە نکۆڵی لەوە ناکات کە ئەو جۆرە تێکەڵە ڕەگەزییە لە کوردستانیش هەیە، بەڵام بەو ڕادەیەی نییە کە ئەوان دەیبینن، لەگەڵ ئەوەش دەڵێت: ”ئەگەری زۆریش هەیە، بەشێکی زۆریان سەردانی پزیشک نەکەن، زۆر جار بۆ حاڵەتی دیکە هاتووە، کەچی دواتر دەرکەوتووە، تێکەڵە و تێکچوونی کرۆمۆسۆمی هەیە، لەوانەشە شەرم بکەن بۆ ئەوەی قسە بکەن“، یەک لەو حاڵەتانەش کچێک سەردانی کردووە کە سووڕی مانگانەی نەبووە، بەڵام دەرکەوتووە، ڕەگەزێکی تێکەڵە و پێویستی بە چارەسەر هەیە، ”هێلکەی گونی هەبوو، لە هەمان کاتدا ئەندامی زاوزێی هی ژنان بوو، ئەم حاڵەتانە تا ڕادەک ئاسانن، بۆیە دوو هێلکەکەی گونی لادەبەی و بەتایبەت کە ئەندامەکەی مێینەیە، دەستکاری ناکرێت و هۆرمۆنی مێیینەشی پێ دەدەین، بەڵام گرفت لێرە ئەوەیە، بەلای هەر ڕەگەزێک بڕۆیت، ئەوا منداڵی نابێت، چونکە ئەگەر خۆی بکات بە پیاو، سێکس دەکات و تۆوەکەی دەبێت، بەڵام منداڵی نابێت، ئەگەر خۆی بکات بە ئافرەتیش، ڕەحمی نابێت، لەگەڵ ئەوەش دەتوانن ژیانی هاوسەری و سێکسییان هەبێت و هەمان چێژی سێکسییش دەبینن''.

د. سوهەیب ئەوەش ڕوون دەکاتەوە کە ساڵانە یەک بۆ دوو حاڵەت دێنە لایان و ئەگەری ئەوە هەیە بە گشت دکتۆرەکان ساڵی 10 بۆ 20 حاڵەت لە کوردستان ببینرێت کە دێنە لایان، سەرەتا پزیشکی دەروونی وەک لێژنە دەیبینێ، تا بزانێت حەزەکەی بە چ لایەنێکدا دەڕوات، دواتر لەبارەی ئەندامەکانی جەستەیەوە دەبێت لێژنە دابنیشێت و بڕیار بدات کە ئەندامەکانی جەستەی بۆ کام لایەن گۆڕینی ئاسانترە، پزیشکی ئافرەتان و پزیشکەی میزەڕۆ سەیری دەکات، لەگەڵ نەخۆشەکە بەتەنیا دادەنیشن و بڕیار دەدەن، کە نەخۆشەکە بە لایەنی چییەوە دەڕوات، ”کاری ئەو لێژنەیەش لەسەر چی وەستاوە، ئەگەر کەسوکاری ئەو نەخۆشە خۆیان کەسەکەیان هێنا و ڕازی بوون بە گۆڕین و وەرگرتنی هۆرمۆنۆتان، بەڵام بەشێکیان کە دێنە نۆرینگە و دواتر بزر دەبن و بە قسەکانمان ڕازی نابن، بەتایبەت ئەوانەی لە گوندەکانن، حاڵەت هەبووە، تووڕە بووە و هاواری کردووە، چۆن ڕەگەزم بگۆڕن، ئەوانە دەبێ لە منداڵی بیانهێنن و سەردانی پزیشک بکەن، چونکە ئەگەر لە منداڵییەوە بیانهێنن، دیاریکردنی ڕەگەز ئاسانترە، بەڵام لە تەمەنی گەورەتر دەیهێنن و خۆی مەیلی بۆ لایەک ڕۆیشتووە''.

لەبارەی گۆڕینی ڕەگەز و نەشتەرگەرییەکەی لە کوردستان، ئەو پزیشکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە کارەکە زۆر زەحمەتە، چونکە نەشتەرگەریی جوانکاریی ئەندامەکانی جەستە و چارەسەری هۆرمۆنیی دەوێت، وەک دەرمان و چارەسەرە هۆرمۆنییەکان لە کوردستان هەیە، لەگەڵ ئەوەش هەندێک نەشتەرگەری هەیە، ئاسانە، وەک هێنانە خوارەوەی هێلکەی گون، ئەگەر خۆی ئەندامی زاوزێی لە ئافرەت نزیک بێت و بیەوێت ببێتە ئافرەت، ئەوا هەندێک جوانکاریی بۆ دەکرێت، بەڵام دەڵێت: ”وەک نەشتەرگەرییەکان لە کوردستان زۆر زەحمەتە، چونکە چینەکی تایبەتمەندی دەوێت کە تەنیا کاریان گۆڕینی ڕەگەزە، بەڵام هەموو بارەکان، پێویستە ئەو کەسەی کە ڕەگەزی دەگۆڕێت، ڕەچاوی لایەنی دەروونییەکەی بکرێت، خۆی چی دەوێت، نەک جەستەی''.

د. میدیا عەبدولخاڵق عوسمان، پسپۆڕی تەندروستیی دەروونی و مامۆستا لە بەشی پەروەردەی دەروونیی زانکۆی سەڵاحەدین - هەولێر، باس لەوە دەکات کە پێشتر ئەم حاڵەتانە بە نەخۆشیی دەروونی دادەنرا، بەڵام ئێستا بەهۆی ئەو فشارەی لە وڵاتانی ڕۆژئاوا هەیە بۆ گۆڕینی ڕەگەز، بووەتە کارێکی ئاسایی و لە خانەی نەخۆشییەکان دەرچووە و لادرا، ”ئێستا کردوویانە بە کارێکی ئاسایی لە وڵاتانی ڕۆژئاوا، لە تەمەنی هەرزەکاریدا کەسەکە مافی ئەوەی هەیە ڕەگەزی خۆی هەڵبژێرێت، بەڵام بەلای کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتییەوە ئەو کارە هەر بە نامۆ دادەنرێت و قبووڵکراو نییە''.

ئەو مامۆستایەی زانکۆ ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە زۆر تیۆری هەیە، باس لە کێشەی ڕەگەزییەکان دەکات، تێکچوونی هۆرمۆنەکان، یاخود تێسترۆجین، تا حەزی لە لایەنی دیکەیە، بەڵام دەڵێت: ”چارەسەری دەروونی هەیە بە ڕاوێژکردن، بەڵام ئێستا دەبێ چارەسەرەکانی بە لایەنی ئارەزووەکەیدا بچێت، لە ڕووی دەروونییشەوە ئەو کەسە خۆی تێکچوونی هۆرمۆنی هەیە، کەواتە ئەو تێکچوونە کاریگەریی لەسەر بڕیاردانیشی هەیە، بەتایبەت لە تەمەنی هەرزەکاریدا، کەچی ئێستا لە تەمەنی هەرزەکارییشدا لە ئەورووپا دەتوانێت ڕەگەز بگۆڕێت، ئێستا ئەوەش تێکچوونێکە و گرفتێک لە کۆمەڵگە دروست دەکات''.

ئەو پسپۆڕەی دەروونزانی، جەخت لەوە دەکاتەوە، زۆربەی ئەو کەسانەی ڕەگەزیان دەگۆڕن، گرفتیان زۆرە، باری دەروونییان ناجێگرە و چەندین نەخۆشییان تووش دەبێت ”زۆربەیان ئالوودە دەبن، نەخۆشیی خەمۆکی و دەروونیی دیکەیان تووش دەبێت، دەروونیان ناجێگیر دەبێت، ژیانی کۆمەڵایەتییشان ڕێک نابێت''.

بێستوون سلێمان حەمەئەمین موقەدمی مافپەروەر، ئەفسەری کاروباری یاسایی بەڕێوبەرایەتیی ڕەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی، لەبارەی گۆڕینی ڕەگەز (نێر بۆ مێ، یان مێ بۆ نێر) و ڕاستکردنەوەی ڕەگەز (ئەو کەسانەی کە دووڕەگەزن بۆ ڕەگەزی زاڵ، یاخود شێواویی ڕەگەزییان هەیە بۆ ڕەگەزی دروست)، لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی ئەوەی خستووەتە ڕوو کە ڕەگەزگۆڕین لەو بابەتانەیە کە یاسای عێراقیی بۆ دەرنەچووە و هیچ دەقێکی یاسایی نییە کە چارەسەری ئەم بابەتە بکات، بەڵام بە پشتبەستن بە (ماددەی یەکەم/ بڕگەی دوو) لە یاسای شارستانیی عێراقی ژمارە (40 بۆ ساڵی 1951) کە باس لەوە دەکات، ئەگەر هات و دەقێکی تەشریعی نەبوو بۆ جێبەجێکردن، پێویستە دادگا پەنا ببات بۆ عورف، ئەگەر بەپێی عورف ئەو بابەتە نەناسراو بوو، پێویستە دادگا پەنا ببات بۆ بنەماکانی شەریعەی ئیسلام، دواتریش قەواعیدی عەدالە، کەواتا تاکەکانی کۆمەڵگای عێراقی ناتوانن ڕەگەزەکەیان بگۆڕن لە نێر بۆ مێ، یان بە پێچەوانەوە، لەبەر ئەوەی کە یاسای عێراقی بێدەنگە بۆ بابەتەکە و هەروەها لە عورفی کۆمەڵگای عێراقیدا گۆڕینی ڕەگەز، کردارێکی نەناسراوە (غیر مألوف)، بۆیە پێویستە بگەڕێینەوە بۆ بنەماکانی شەریعەی ئیسلامی، دەبینین گۆڕینی ڕەگەز لەو کارانەیە کە نەهی لێ کراوە، بە گۆڕان لە دروستکراوەکانی خوای گەورە دەژمێردرێت و پێچەوانەیە لەگەڵ حوکمەکانی شەرع و یاسا و بە ڕەهایی حەرام کراوە. هەروەها ئەوەی کە دەوترێت ڕەگەزگۆڕین تەنیا گۆڕانکارییە لە ڕووکاری دەرەوەی جەستە، چونکە هەریەک لە ڕەگەزەکان (نێر و مێ) پێکەوە لکاوی و تەواوکاری هەیە لەنێوان ئەندامانی دەرەوە و ناوەوەی جەستەیان، هەر بۆیە داواکانی گۆڕینی ڕەگەز لە هەرێمی کوردستان ڕەت دەکرێنەوە.

لەبارەی ڕاستکردنەوەی ڕەگەزییش بۆ ئەو کەسانە، دەکرێت کە دووڕەگەزن (الخنثی) یان شێواوی لە ڕەگەزییان هەیە، ڕاستکردنەوەکە بەپێی حاڵەتی کەسەکە دەکرێت بۆ نێر، یان مێ. بە وەرگرتنی هۆرمۆنات، یان نەشتەرگەری، ئەمەش پاڵپشتە بە ڕێنمایی وەزارەتی تەندروستی، ژمارە (4 بۆ ساڵی 2002) و دەبێت تەمەنی کەسەکە کەمتر بێت لە (18) ساڵ.

ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە، چەند داوایەکی گۆڕینی ڕەگەز لە (نێر بۆ مێ و مێ بۆ نێر) لە بەڕێوبەرایەتیی ڕەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی تۆمار کراوە و داواکان لە لایەن بەڕێوبەرایەتییەکەیان بەپێی یاسا پووچەڵ کراونەتەوە. دواجاریش بڕیارێکی (سەرۆکایەتیی دادگایی پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان/ دەستەی شارستانی) دەرچوو، لەسەر بابەتی ڕەگەز گۆڕین. بە ژمارە (26/ الهیئە العامە المدنیە) کە ناوەڕۆکەکەی هەڵوەشاندنەوەی (نقض)ی بڕیارێکی ڕەگەز گۆڕین بوو، هاوکات چەند داوایەکی ڕاستکردنەوەی ڕەگەز تۆمار کراوە پاش بەجێگەیاندنی ڕێکاری یاساییەکان و ڕەوانەکردنی کەسی داواکار بۆ لیژنە پسپۆڕییەکانی پزیشکی، داواکان سەلمێندراوە و یەکلا کراونەتەوە.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,041
HashTag
Fuentes
[1] | کوردیی ناوەڕاست | www.basnews.com
Artículos relacionados: 2
Grupo: Artículos
Lenguaje de los artículos: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 19-04-2022 (2 Año)
Dialecto: Kurdo - Sorani
Libro: Médico
Publication Type: Born-digital
Tipo de documento: Idioma original
Technical Metadata
Calidad de artículo: 97%
97%
Añadido por ( هەژار کامەلا ) en 05-07-2022
Este artículo ha sido revisado y publicado por ( زریان سەرچناری ) en 05-07-2022
Este artículo ha actualizado recientemente por ( زریان سەرچناری ) en: 05-07-2022
URL
Este artículo según Kurdipedia de Normas no está terminado todavía!
Este artículo ha sido visitado veces 1,041
Attached files - Version
Tipo Version Nombre del Editor
Foto de archivo 1.0.197 KB 05-07-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
Kurdipedia son las mayores fuentes de información kurda!
Biografía
Abdullah Öcalan
Biblioteca
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
Biblioteca
Revolución de las mujeres y luchas por la vida ¡Defender Rojava
Biblioteca
Los kurdos en Iraq
Biblioteca
Kurdistán: desmantelando al Estado
Artículos
La formación del Kurdistán y la seguridad societal
Biblioteca
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
Artículos
​Mohandas Gandhi habla con Abdullah Öcalan ​- Sobre la violencia, la no violencia y el Estado

Actual
Biblioteca
El fusil de mi padre
24-12-2013
بەناز جۆڵا
El fusil de mi padre
Partidos y Organizaciones
Partido de los Trabajadores de Kurdistán
14-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Partido de los Trabajadores de Kurdistán
Biblioteca
Los Refranes Kurdos
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Los Refranes Kurdos
Biblioteca
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
Biblioteca
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
20-10-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
Nuevo elemento
Biblioteca
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
20-10-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Kurdistán: desmantelando al Estado
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Revolución de las mujeres y luchas por la vida ¡Defender Rojava
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Los kurdos en Iraq
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
LA CONSTRUCCIÓN DE NACIONALISMOS EN EL KURDISTÁN
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Los Refranes Kurdos
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Estadística
Artículos 518,411
Imágenes 104,866
Libros 19,372
Archivos relacionados 97,508
Video 1,398
Kurdipedia son las mayores fuentes de información kurda!
Biografía
Abdullah Öcalan
Biblioteca
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
Biblioteca
Revolución de las mujeres y luchas por la vida ¡Defender Rojava
Biblioteca
Los kurdos en Iraq
Biblioteca
Kurdistán: desmantelando al Estado
Artículos
La formación del Kurdistán y la seguridad societal
Biblioteca
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
Artículos
​Mohandas Gandhi habla con Abdullah Öcalan ​- Sobre la violencia, la no violencia y el Estado
Folders
Artículos - Libro - Historia Artículos - Tipo de documento - Idioma original Artículos - Dialecto - Español Biografía - Género - Macho Biografía - Nación - Kurdo Biografía - - Kurdistán del Sur Biografía - Personas Tipo - Activista político Biografía - Dialecto - Kurdo - Badini Documentos - Document style - Documentos - Ciudades - Afreen

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| Contacto | CSS3 | HTML5

| Página tiempo de generación: 0.531 segundo!