کلکی خستە ناو گەلیەوە
لە سمتەجوڵەی سەگ و گورگ و چەقەڵ و ڕێوی کلکێکی باریکەڵە هەیە، جوڵەی ئه و کلکە کۆمەڵێک گوزارشت و ئیما و ئاماژەی تێدایە، ئەوەی مرۆڤ هەستی پێ دەکات شۆڕکردنەوە و خستنە ناو گەلی ئاماژەیە بۆ بێ دەسەڵاتی و هەڵاتن و تەسلیم بوون و ڕاکردن و واڕبوونەوە، لەکاتی بەرزکردنەوەی ئەوە لە پەلامار و خۆدەرهێنان و زاڵبوونە، کاتێکیش کەکلکی بادەدات ئەوا ڕەزامەندی و خۆشی و چێژوەرگرتن و پێکەوە ژیان و ئاشتەوایی و ڕۆمانسیەتی دەردەخات، ئینجا کلکی خستە ناو گەلیەوە لێرەدا بووە بە ئیدیۆم و بەکەسێکی ترسنۆک و بێ غیرەت کە لەترسان سەری خۆی دادەخات و ملی شۆڕ دەکاتەوە و نا وێرێت دەم هەڵێنێت بەرامبەر کەسێک یان زوڵمیک بەتەوس وتوانج و ڕقەوە دەوترێت: کلکی خستە ناوگەلیەوە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 500