نووسینی: #وەفایی#
$مەششاتە کە شانەی لەسەری زولفی سەنەم دا$
ئەم هۆنراوەیە، دەچێتە خانەی ڕێبازی ئەدەبی کلاسیکی کوردییەوە، لە ڕووی ڕووخسارەوە ئەم تایبەتمەندییانەی هەیە:
1- بەکێشی عەرووزی عەرەبی نووسراوە.
2- هەموو هونەرەکانی ڕەوانبێژی بە پێی پێویستیی هۆنراوەکە، تێدا بەکارهاتووە. (بەکارهێنانی وشەیەک، بۆ زیاد لەواتایەک).
3- سەروای یەکگرتووە پەیڕەوکراوە، واتە (یەکێتی سەروای پاراستییەوە)
4- یەکێتی بەیت و بابەتی پاراستووە. واتە هەموو هۆنراوەکە وایەکی هەیە و هەر دێڕەش واتای تایبەتی خۆی هەیە.
5- وشەی بێگانەی تێدا بەکارهاتووە، بە تایبەت وشەی (عەرەبی، فارسی و تورکی).
6- دووبارەکردنەوەی نازناوی شاعیر لە دوا دێڕدا، یا پێش دوا دێڕی هۆنراوەکە.
مەششاتە کە شانەی لەسەری زولفی سەنەم دا
ئاشوفتەگیی حاڵی وەفایی لە قەڵەم دا
قوربان وەرە سەیرێکی دڵ و عالەمی دڵ کە
هەر زەوقە بە دڵ، شەوقە لە سەر، ئاهە لە دەمدا
ئاوێنەیی دڵ وا لە جەلادا بە تەجەللا
دێوانەیی ڕووت کەی لە هەوای شەوکەتی جەمدا؟
بۆ خاتری خەندێکی بە ڕەنگی گوڵ و باران
عاشق ئەوەتا هەر کوڵی گریانی لە دەمدا
خەندەی گوڵی زارت کە نەبوو باعیسی مەستیم
بۆ چی دڵی من دەستی لە گوڵزاری ئیرەم دا؟
ئاخر سەگی خاکی دەری تۆ بووم بە جودایی
مروەت نەبوو تیغت لە سەری سەیدی حەرەم دا
ڕۆحم بە نیساری قەدەمت! بۆ چی دەڕەنجێی؟
ڕۆحم کە بە من بایە، وەکوو دڵ، چییە؟ دەمدا!
وا عاشقی زار و کەمەری تۆیە وەفایی
لەو نێوە وجوودێکە لە بەینی دوو عەدەمدا
[1]