دەقی پرسەنامەکەی سکرتاریەتی ئەنجومەنی سەرکردایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
خوشکی بەڕێزمان هەڤاڵ ڕابیحە حاجی حەمەد، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەرپرسی مەڵبەندی ڕێکخستنی بەغدا.
لە ناخەوە خەمبار بووین بە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان حاجی حەمەد گەورە؛ پیاو ماقوڵی ناوچەی کەندیناواو دەشتی هەولێر، بەم بۆنە خەمناکەوە سەرخۆشیتان لێ ئەکەین و هاوبەشی خەمتانین، لەخوای گەورە داواکارین کە کۆچکردوو جێگای بەهەشت بێت، سەبوری و ئارام گرتن بۆ ئێوە و تەواوی خانەوادە بەرێزەکەتان دەخوازین.
انا للە وانا الیە ڕاجعون..
سکرتاریەتی ئەنجومەنی سەرکردایەتی
19-1-2022[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,046