ناو: مەحمود
نازناو: بابا شێخ
ناوی باوک: سەعیدی
رۆژی کۆچی دوایی: #14-01-2022#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی#تاڵاو#
شوێنی کۆچی دوایی: گوندی #تاڵاو# ی ناوچەی #شامات# ی شاری #مەهاباد#
ساڵی کۆچی دوایی: 2022
$ژیاننامە$
ڕۆژی هەینی 24ی بەفرانباری 2722، بەرانبەر 14-01-2022 ز، شێخ مەحموود سەعیدی ناسراو بە “بابا شێخ”، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و پیری تەریقەتی قادری لە ئاوایی تاڵاو سەر بە ناوچەی شاماتی شاری مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بابا شێخ وەک کەسایەتییەکی ئایینی لە ناوچەکانی شامات، #چەمی مەجیدخان# و #شاروێران#ی مەهاباد، جێگای ڕێز و متمانەی خەڵکی ئەو ناوچانە بووە و هاوکات وەک کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر بەردەوام پەرۆشی دۆزی ڕەوای گەلەکەی بووە.
[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,465