جۆری وشە:
واتا: ڕێگا بە مەردووم گرتن و ڕووتکردنەوەی بە زۆر [1]
جەردەیی/cerdeyî: ئەبابۆزی(کباک)، تەتەری؛ ڕێگر؛ جەردەڤانی: ڕێ بە خەڵک گرتن و بەزۆر ڕووتکردنەوە. [2]
نموونە لە پەندێکی کوردی: #لە پردی نامەرد قەت مەپەڕەوە، جەردە ڕووتت کا با لەم بەرەوە#
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
ڕۆژێ کۆبوونەوە بە پەنهانی
تا بکەن چاری دەردی بێ نانی
وەیس وتی: چاری ئەم خەم و دەردە
کە ببینە دز و سەگ و جەردە
وتیان پێی فیکرەکەت بە نانەلەتێ
دایکی دز سینگ ئەخوات و سینگ ئەکوتێ
#زێوەر#
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Nota: Kurdipedia quiere recoger "todas" las palabras y frases de todos los dialectos kurdos. Por favor, ayuda Kurdipedia ...
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 631