ماڵ له و هەوارە نەمایه
کوردەواری و ڕەوەند و کۆچەری کوێستان و گەرمیانیان دەکرد بۆ بەخێوکردنی مەڕوماڵاتەکانیان، به و دواییانەش کە نیشتەجێبوون لە ئاوایی و گوندەکان هەواری زستان و هاوینەیان هەر جیابوو، چالاکی کۆچ وکۆجباری کورد هەر بەردەوام بووە و هەر ڕۆژەی هەوار لەجێیەکی هەڵدرایە، واڕێک کەوتووە ئەوڕۆ بەیانی لە هەوارەکی بوون و تاق و دوای نیوەڕۆکەی لە هەوارێکیتر بوون، ئینجا ئه و کۆچ و کۆچبارە لە کوردەواریدا بووە بە ئیدیۆم دەگوترێت(ماڵ له و هەوارە نەمایه) واتە ئاگادار نیت کە دونیا گۆڕاوە ڕێسا و یاسای تازە هاتۆتە کایەوە.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 642